سياسەت

زیمبابوی.. رۆبەرت مۆگابی لەسەر دەسەڵات لادرا

بی بی سی: "پارتی دەسەڵاتدار لە زیمبابوی سەرۆكی ئەو وڵاتە، رۆبەرت موگابی لەسەر دەسەڵات لادا و جێگری لادراوی پێشووی سەرۆكی ئەو وڵاتە، مەرسۆن منانگاجوا بە سەرۆكی زیمبابوی دەست نیشان كرد".

Zana Natık Kerem  | 19.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
زیمبابوی.. رۆبەرت مۆگابی لەسەر دەسەڵات لادرا

Zimbabwe

هەراری ــ AA

دەستەی پەخشی بەریتانیا (بی بی سی) بڵاوی كردەوە كە پارتی زانو بی ئیفی دەسەڵاتدار لە زیمبابوی سەرۆكی ئەو وڵاتە، رۆبەرت موگابی لەسەر دەسەڵات لادا كە ماوەی 37 ساڵە دەسەڵاتی گرتبووە دەست.

بی بی سی بڵاویشی کردووەتەوە كە پارتی دەسەڵاتدار لە شوێنی موگابی جێگری لادراوی پێشووی سەرۆكی ئەو وڵاتە، مەرسۆن منانگاجوا بە سەرۆكی زیمبابوی دەست نیشان كردووە.

دوو هەفتە لەمەوبەر، رۆبەرت موگابی جیگرەكەی، مەرسۆن منانگاجوا لە پۆستەكەی لادابوو.

لابردنی رۆبەرت موگابی لە دەسەڵات دوای ئەو بڕیارە دێت كە ئەمڕۆ لیژنەی ناوەندی پارتی دەسەڵاتدار لە زیمبابۆی لە كۆبوونەوەیەكەدا، بۆ لابردنی رۆبەرت موگابی لەسەر دەسەڵات و گەڕانەوەی مەرسۆن منانگاجوا بۆ سەر دەسەڵات دەریكردبوو.

لە دوو هەفتەی رابردوودا، لابردنی مەرسۆن منانگاجوا لە پۆستی جێگری سەرۆكی زیمبابوی زنجیریەك پێشهاتی نائاسایی بەدوای خۆیدا هێنا لەوانە سوپا رێگری لە رۆبەرت موگابی كرد لەوەی هاوسەرەكەی، گریس لە شوێنی مەرسۆن منانگاجوا وەك جێگری خۆی دەست نیشان بكات.

دوێنێ‌ شەممە، بە سەدان كەس لە شاری ھەراری پایتەختی زیمبابوی بە پشتیگری سوپا رژانە سەر شەقامەكان و داوای رۆیشتنی سەرۆكی وڵاتەكەیان، رۆبەرت موگابی لەسەر دەسەڵات كرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın