سياسەت

سبەی پێنج شەممە کرایە پشووی فەرمیی

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) وێڕای پیرۆزباییکردن لەسەرجەم موسڵمانان و رۆژی پێنج شەممەی وەک پشووی فەرمیی راگەیاند.

Hemin Hüseyin  | 29.11.2017 - نوێکردنەوە : 30.11.2017
سبەی پێنج شەممە کرایە پشووی فەرمیی

Arbil

هەولێر - AA

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لە راگەیەندراوێکدا، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) وێڕای پیرۆزباییکردن لەسەرجەم موسڵمانان و رۆژی پێنج شەممەی کردە پشووی فەرمیی.

لە راگەیەندراوەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: "بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھاندەرێک بۆ یەکڕیزی و ھاتنەدی ئاوات و خواستەکانی گەلی کوردستان ".

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین ، رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٧/١١/٣٠ لە دام و دەزگاکانی حکوومەت دەبێتە پشووی فەرمیی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن