سياسەت

سعوودیە.. دەستگیركردنی ئەندامێكی بنەماڵەی ئالسعوود

بە فەرمانی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەندامێكی بنەماڵەی ئالسعوود دەستگیركرا.

Zana Natık Kerem  | 20.07.2017 - نوێکردنەوە : 20.07.2017
سعوودیە.. دەستگیركردنی ئەندامێكی بنەماڵەی ئالسعوود

Suudi Arabistan

ریاز ــ AA

هێزەكانی پۆلیسی شاری ریاز پایتەختی سعوودیە، ئەندامێكی بنەماڵەی ئالسعوودیان دەستگیر كرد بە هۆی ئەوەی کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا كە لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراوەتەوە دەردەکەوێت، هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییان و كەسانی بیانی كە لە سعوودیە نیشتەجێن.

ماڵپەڕی كەناڵی "ئەلئەخبارییە"ی سعوودی بڵاوی كردەوە كە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز فەرمانێكی بەپەلەی بۆ دەستگیركردن و بەندكردنی شازادە، سعوود بن عەبدولعەزیز بن مساعد ئالسعوود ئەو ژمارە كەسانەی كە لەگەڵیدا بوون دەركرد بە هۆی ئەوەی هێرشیان كردووەتە سەر هاووڵاتییان و كەسانی بیانی كە لە سعوودیە نیشتەجێن و سووكایەتشیان پێیان كردوون.

هەر بە پێی فەرمانەكە داوا كراوە "لێكۆڵینەوە بكرێت لەگەڵ شازادە سعوود بن عەبدولعەزیز بن مساعد ئالسعوود و هەموو ئەوانەی لەو تاوانە یارمەتیان داوە و هەروەها گوتەش لەوانە وەربگیرێت كە بە هۆی هێرشەكەوە زیانیان پێگەیشتووە و مافەكانیان بپارێزرێت".

لە فەرمانەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە نابێت هیچ لەوانەی دەستگیركراون ئازاد بكرێن تا ئەو كاتەی سزایەكی شەرعییان بۆ دەردەچێت.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەردەكەوێت كە شازادەی سعوودیە، سعوود بن عەبدولعەزیز بن مساعد ئالسعوود و ژمارەیەك كەسی دیکە ، هێرش دەكاتە سەر هاووڵاتییانی سعوودی و كەسانی بیانی كە لە سعوودیە نیشتەجێن و سووكایەتیان پێ دەكات.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın