سعوودیە.. شا سەلمان سەردانی حەوت وڵات دەکات
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود سەردانی هەریەک لە مالیزیا، ئیندۆنێزیا، بروونای، ژاپۆن، چین، مالدیڤ، ئوردن دەکات.
Riyad
ریاز-AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود سەردانی هەریەک لە مالیزیا، ئیندۆنێزیا، بروونای، ژاپۆن، چین، مالدیڤ، ئوردن دەکات.
بەمەبەستی سەردانکردنی هەریەک لە مالیزیا، ئیندۆنێزیا، بروونای، ژاپۆن، چین، مالدیڤ، ئوردن، شای سعودیە وڵاتەکەی خۆی بەجێهێشت.
بڕیارە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود لە ئوردن بەشداری لە ٢٨ەمین خولی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات.
لە سەردانەکانیدا شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندی ئەو وڵاتانە لەگەڵ سعوودیە بەهێزتر بکرێت و کێشەی ناوچەکەش تاوتوێ بکرێت لە کۆبوونەوەکاندا.
لەکاتی سەردانەکەی شا سەلماندا، وەلیعەهدی یەکەم و وەزیری ناوخۆ، محەمەد بن نایف کاروباری وڵات بەرێوەدەبات.