سه‌ركونسوڵى توركیا له شارى هه‌ولێر، سه‌ردانى نووسینگه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵوى كرد
سه‌ركونسوڵى توركیا له شارى هه‌ولێر، هاكان كاراچاى سه‌ردانى نووسینگه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵوى له شارى هه‌ولێر كرد.
Arbil
هه‌ولێر - AA
سه‌ركونسوڵى توركیا له شارى هه‌ولێر، هاكان كاراچاى سه‌ردانى نووسینگه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵوى له شارى هه‌ولێر كرد.
كاراچاى ده‌رفه‌تى ناسینى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى نووسینگه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵوى له شارى هه‌ولێر ده‌ستكه‌وت، كه له‌وه‌تاى ساڵى 2013وه به زمانى توركى و عه‌ره‌بى و كوردى زاراوه‌ى سۆرانى رووماڵى هه‌واڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
كاراچاى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵو له شارى هه‌ولێر، ساڵح بیلیجى پێشوازى لێكرا و زانیارى له‌باره‌ى كاره‌كانى پێنج ساڵى رابردووى ئاژانسى ئانادۆڵو له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك و به‌غدا وه‌رگرت.
كاراچاى باسى له گرنگى ئاژانسى ئانادۆڵوى وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له ناوچه‌كه‌دا و رووماڵكردنى هه‌واڵه‌كان به زمانه‌كانى كوردى، عه‌ره‌بى و توركى كرد.
كاراچاى ئاماژه‌ى به پێویستى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى جیهانى و ناوچه‌كه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكرا و متمانه‌پێكراوى وه‌ك ئاژانسى ئانادۆڵو كرد.
كاراچاى گوتیشى: "گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به توركیا له ئاژانسى ئانادۆڵو بۆ ئابوونه‌داره‌كانى ئێره زۆر گرنگه".
سه‌ركونسوڵى توركیا له هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه كارى رۆژنامه‌نووسى له عێراق كارێكى سەختە و كارمه‌ندانى ئاژانسى ئانادۆڵوش سه‌ره‌ڕاى گشت ئاسته‌نگییه‌كان توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن له گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى گرنگ له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵو له شارى هه‌ولێر، ساڵح بیلیجى زانیارى گشتى له‌باره‌ى ژماره‌ى ئابوونه‌داره‌كان و دۆخى راگه‌یاندن پێشكه‌ش كرد.
بیلیجى رایگه‌یاند كه ئاژانسى ئانادۆڵو سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى هه‌واڵه له ناوچه‌كه‌دا و په‌خشى راسته‌وخۆى ئه‌و ئاژانسه به چڕى له راگه‌یاندنه‌كاى ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنرێت.