سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم
بینالی یڵدرم لەبارەی رێپێوانی جه‌هه‌په: "ئیدی ئه‌و ئیشه خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، پێویسته لێره‌دا كۆتایی پێبێت".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی برایانمان كه له كۆماری توركیای قوبرسی باكوور ده‌ژین، توركیا تا كۆتایی هه‌موو ئه‌و مافانه به‌كارده‌هێنێت كه له مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. هه‌ر كاتێك چاره‌سه‌رێك بخوازرێت كه دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بكاته بنه‌مای هه‌میشه‌یی له دوورگه‌كه‌دا، جا ئه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیخوازێت، یان رێكخراوه‌كانی دیكه ئه‌وا ئێمه هه‌مووكات ده‌بینه بنیاتنه‌ری".
بینالی یڵدرم لەبارەی رێپێوانی جه‌هه‌په بۆ كاردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربه‌رئۆغڵو گوتی: "ئیدی ئه‌و ئیشه خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، پێویسته لێره‌دا كۆتایی پێبێت".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی یەکەمین ساڵیادی ھەوڵی کودەتای ١٥ تەمووز گوتی: "لەخوای گەورە داواکارم کارەساتی لەو جۆرە و ھاوشێوەی ئەوەمان نیشان نەدات. ئەگەر ھاتوو کەسانێک ھەوڵی ئەنجامدانی کارێکی ھاوشێوەی ئەوە بدەن، با ھەمووان باش بزانن کە زۆر زیاتر لەوەی کە لە شەوی ١٥ی تەمووزدا کرا، چەند قاتی ئەوە، گەل لەبەرامبەریاندا دەوەستێەوە. با ھەمووان لەوە دڵنیابن و بەھۆش خۆیاندا بێنەوە".