New York
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی کەسانی مەدەنی چوار شارۆچکەی گەمارۆدراو.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە لایەنەکان نامەیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ گواستنەوەی مەدەنیەکان لە شارۆچکەکانی مەدایا و زەبەدانی لە دیمەشق و فوعە و کەفرییا لە ئیدلب.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان لایەنێکی ئەم دانوستان و رێککەوتنە نییە، ئەمە لە کاتێکدا لەو چوار شارۆچکەیەدا زیاتر لە ٦٠ هەزار مەدەنی دەژین و بارودۆخی ئەمنیان جێگەی نیگەرانیە.
حەق، ئاماژەی بەوەدا کە لایەنەکان خوازیارن هاریکاری مرۆیی رەوانەی ناوچەکە بکرێت و رێگە بدرێت بڕۆنە ئەوا شارۆچکانە و یارمەتی رەوانەی ئەو کەسانە بکەن کە ناخوازنن لە ماڵەکانیان دوورکەونەوە.