سياسەت

"سوپای تیرۆر دەخنکێنین بەر لەوەی لە دایک بێت"

Merve Yıldızalp, Mohammed Baqi Hussein  | 15.01.2018 - نوێکردنەوە : 15.01.2018
"سوپای تیرۆر دەخنکێنین بەر لەوەی لە دایک بێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەمریکا بڕیاریداوە بە درێژایی سنووری وڵاتەکەمان سوپایەکی تیرۆر دابمەزرێنێت. ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە، ئەو سوپایە بخنکێنین بەرلەوەی لەدایکبێت".

سەرکۆماری تورکیا گوتی: ''ئێمە زۆر باش دەزانین ئەمانە چەند ناپاک و دووڕوون. ئەم سوپایە ناوی سوپای ناپاکانە، با ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت. ھەر ئەمانە دوو رۆژی تر کە سەربازانی ئەمریکا کەوتنە تەنگانەوە، ئەوەی کە یەکەم کەس رووی لوولەی تفەنگیان تێدەکات، ئەم ٣٠ ھەزار تیرۆریستەن''. 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوەی ئێمە بە ھەموو ھاوپەیمان و دۆستەکانمان گوتووە و دەیڵێین ئەوەیە؛ لە نێوان ئێمە و تیرۆریستان مەوەستن، مەیەنە نێوان ئێمە و رەوە خوێنڕێژەکاندا. ئەگینا بە پێچەوانەی ئەمەوە ئەگەر رووداوێکی نەخوازراو روو بدات ئێمە بەرپرسیاری نین. خۆتان ئاڵاکانتان لەسەر بنکە سەربازییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لابەرن، تاکو ئێمە ناچار نەبین ئەو ئاڵایانە رادەستی ئێوە بکەینەوە. ھێماکانتان لەسەر جلی تیرۆریستان لابەرن، تاکو ئێمە ناچار نەبین لەگەڵ تیرۆریستان ئەوانیش (ئەو ھێمایانە) بنێژین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın