سياسەت

سوپای عێراق داوای خۆبەدەستەوەدانی داعش دەكات

- وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە چەكدارانی داعش كرد كە خۆیان بەدەستەوە بدەن.

Zana Natık Kerem  | 21.08.2017 - نوێکردنەوە : 22.08.2017
سوپای عێراق داوای خۆبەدەستەوەدانی داعش دەكات

Iraq

نەینەوا ــ AA

وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە چەكدارانی داعش كرد لە دوا ئەو پێنج ناوچانەی كە لە باكوور و رۆژئاوای عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵیاندا ماوە خۆیان بەدەستەوە بدەن.

ئەم داوایەی وەزارەتی بەرگری عێراق دوای ٢٤ كاتژمێر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری تەلەعفەر دێت كە دوێنێ‌ یەكشەممە سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی رایگەیاندبوو.

لە بەیاننامەیەكدا كە شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوەدراوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ژمارەیەكی زۆری بڵاوكراوەیان بۆ سەر ناوچەكانی، حەویجە باشووری رۆژئاوای كەركووك و قایم، راوە، عانە و عەكاشات رۆژئاوای ئەنبار فرێداوەتە خوارەوە.

لە بەیاننامەیەكدا هاتووە كە لە بڵاوكراوەكاندا ئاماژە بە سەركەوتنەكانی هێزە عێراقییەكان و شكستەكانی داعش كراوە، هەروەها هۆشداری دراوەتە چەكدارانی داعش لەو ناوچانە لەوەی دەبێت یان خۆیان بەدەستەوەبدەن یان ئەوەتا دەكوژرێن.

لە لایەكی دیكەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەبار حەسەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ئێوارەی دوێنێ‌ یەكشەممە، هێزە عێراقییەكان ئافرەتێكی ئێزدییان رزگار كرد كە لە لایەن چەكدارانی داعش بۆ دەورووبەری شاری تەلەعفەر رفێنرابوو.

جەبار حەسەن گوتیشی: "هێزە ئەمنییەكان دوای هەڵمەتێكی گەڕان و پشکنین لە گوندەكانی باشووری رۆژئاوای شاری تەلەعفەر، ئافرەتە رفێنراوە ئێزدییەكان رزگار كردووە".

بەرەبەیانی دوێنێ‌ یەكشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەرعەبادی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بە بەشداری هێزەكانی سوپا، دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵ، حەشدی شەعبی راگەیاندبوو.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، پشتیوانی ئاسمانی لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دابینكراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın