سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ ئازەربایجان
- وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە، سەردانی باکوی پایتەختی ئازەربایجانی کرد و لە لایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلهام عەلیێیڤ پێشوازی لێکرا.
Baki
باکو - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە، سەردانی باکوی پایتەختی ئازەربایجانی کرد و لە لایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلهام عەلیێیڤ پێشوازی لێکرا.
لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجاندا هاتووە کە عەلیێیڤ خۆشحاڵە بە پەیوەندیەکانی ئازەربایجان و رووسیا و دڵنیاشە لە داهاتوودا هاریکاری هەردوولا زیاتر دەبێت و بڕیارە ئەمساڵ قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنانی دوولایەنە زیاد بکەن و کار لەسەر چالاککردنی بوارەکانی گەیاندن و وزە دەکەن.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەداوە کە قەبارەی بازرگانی ئەمساڵ لە نێوان رووسیا و ئازەربایجان لە نۆ مانگدا، لەسەدا ٦٠ زیاد دەکات.
لاڤرۆڤ باسی لە پرۆسەی چارەسەریی کێشەیی ناوچەی قەرەباغ کرد و گوتی: "خوازیارین کە کێشەی ناوچەی قەرەباغ چارەسەر بکرێت و بەرەوپێشچوون هەبێت لە پرسەکەدا".