سياسەت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەردانی تورکیا بکات.

Rewa Mahmut Hasan  | 22.02.2017 - نوێکردنەوە : 22.02.2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

Arbil

ھەولێر-AA

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەردانی تورکیا بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی دیپلوماسی لە ھەرێمی کوردستان دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەورووپا، بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.

ھەروەھا بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنقەرە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەکاری بۆ سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان،مەسعود بارزانی دەکات.

بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم-دا کۆببنەوە و ھەریەک لە پرسەکانی پەیوەندی تورکیا و ھەریمی کوردستان، مووسڵ، تەلەعفەر، ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی ناوچەکانی ژێردەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پرسی شنگال تاوتوێ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا نیگەرانی خۆی لەبوونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی شنگال راگەیاندبوو، دواتریش سەرچاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کورستان ئاماژەیان بەوەدابوو کە پەکەکە لەناو مووسڵ و ناوچەی شنگال دەچنە دەرەوە، بەڵام چەکدارانی پەکەکە تائێستا لەو ناوچانە ماونەتەوە.

ھەروەھا چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا پرسی کەمپی سەربازی باشیک و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و گواستنەوەی نەوتی ھەرێم باسیان لێوە بکرێت.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın