سياسەت, جيهان

سەعد حەریری: "رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە بەیروت دەبم"

سەرۆكوەزەیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری: "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە بەیروت دەبم، دوای دیداریم لەگەڵ سەركۆماری لوبنان، میشیڵ عەون هەڵوێستی سیاسی خۆم رادەگەیەنێم".

Zana Natık Kerem  | 18.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
سەعد حەریری: "رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە بەیروت دەبم"

Lebanon

بەیروت ــ AA

سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاند كە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە بەیروت دەبێت و دوای دیداری لەگەڵ سەركۆماری وڵاتەكەی، میشێل عەون هەڵوێستی سیاسی خۆی رادەگەیەنێت.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی سەعد حەریری روونكردنەوەیەكی لەبارەی ناوەڕۆكی دیدارەكەی نێوان سەعد حەریری و سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن كە لە كۆشكی ئیلیزێ بەڕێوەچوو، بڵاوكردەوە.

لە روونكردنەوەكەدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێرداوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لە میانی دیدارەكەدا، سەعد حەریری دوایین پەرەسەندنەكان لەبارەی رەوشی گشتی لە لوبنان و ناوچەكە، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ‌ كرد.

بە پێی روونكردنەوەكە كە دوای دیدارەكە، سەعد حەریری بۆ رۆژنامەوانان بە زمانی فەڕەنسی قسەی كردووە و گوتوویەتی: "سوپاسی پشتیوانییەكانی سەرۆك ماكرۆن دەكەم كە بۆمانی نیشانداوە كە ئەمە هەرگیز لە یاد ناكەم".

سەعد حەریری هەروەها گوتوویەتی: "جارێكی دیكە فەڕەنسا رۆڵی گەورەیی خۆی لە جیهان و ناوچەكە سەلماند، هەروەها ئەوەشی سەلماند كە بایەخ و گرنگی بە سەقامگیری لوبنان دەدات بۆ هەموو ئەوانە دووبارە سوپاسی سەرۆك ماكرۆم و فەڕەنسا دەكەم".

لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە، سەعد حەریری بە زمانی عەرەبی بۆ رۆژنامەوان قسەی كردووە و گوتوویەتی: "سوپاسی سەرۆك ماكرۆن دەكەن و وای بۆ دەچم كە فەڕەنسا رۆڵێكی زۆر باشی ئەرێنی لە ناوچەكە دەگێرێت بە تایبەتی پەیوەندییەكانی نێوان لوبنان و فەڕەنسا، پەیوەندییەكی مێژووییە و ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە هەمیشە پشتیوانی ئەو پەیوەندییانە بكەین".

بە پێی روونكردنەوەكە، سەعد حەریری ئەوەشی گوتووە: "خوا یار بێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئامادەی جەژنی سەربەخۆیی دەبم لە لوبنان، هەروەها دوای دیدارم لەگەڵ سەركۆمار، میشێل عەون هەڵوێستی سیاسی خۆم رادەگەیەنم. ئێوە دەزانن من دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش كردووە، خوا یار بێت لە لوبنان لەسەر ئەو بابەتە قسە دەكەین".

بەر لەم روونكردنەوەیە، سەرۆكایەتی كۆماری لوبنان رایگەیاندبوو كە لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری بە سەركۆماری وڵاتەكەی، میشێل عەون-ی راگەیاندووە كە رۆژی سێشەممە دەگەڕێتەوە بەیروت و رۆژ چوارشەممە بەشداری لە جەژنی رۆژی سەربەخۆیی لوبنان دەكات.

بەپێی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆماری لوبنان، میشێل عەون پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی وڵاتەكەی، سەعد حەریریەوە پێگەیشتووە و دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە دوای دوو هەفتە مانەوە لە سعوودیە، بەیاوەری خێزانەكەی لە ریازەوە گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın