سياسەت

عێراق چوار فڕۆكەی جۆری ئێف ١٦ی لە ئەمریكا وەرگرت

لە چوارچێوەی گرێبەستێك كە لە ساڵی ٢٠١١دا واژوو كراوە، عێراق چوار فڕۆكەی دیكەی جەنگی جۆری (ئێف ١٦)ی لە ئەمریكا وەرگرت.

Zana Natık Kerem  | 24.03.2017 - نوێکردنەوە : 25.03.2017
عێراق چوار فڕۆكەی جۆری ئێف ١٦ی لە ئەمریكا وەرگرت

Baghdad

بەغدا ــ AA

لە چوارچێوەی گرێبەستێك كە لە ساڵی ٢٠١١دا واژوو كراوە، وەزارەتی بەرگری عێراق چوار فڕۆكەی دیكەی جەنگی جۆری ( ئێف ١٦)ی لە ئەمریكا وەرگرت.

ئەفسەر لە سوپای عێراق، ملازمی یەك تاڵب یامن سامەڕایی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ هەینی، چوار فڕۆكەی دیكەی جەنگی جۆری ( ئێف ١٦)ی گەیشتنە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین".

ئەفسەرەكە گوتیشی: "فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق، فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین لە كاتی گەیشتنی چوار فڕۆكەكە لە بنكەی بەلەد، ئامادە بوو".

ناوبراو باسی لەوەش كرد كە لە داهاتوویەكی نزیكدا، چوار فڕۆكەكە لە هێرشەكانی ئاسمانی دژبە داعش بەكار دەهێنرێن.

تاڵب یامن سامەڕایی ئاماژەی بەوەشدا كە بەوەرگرتنی ئەو چوار فڕۆكە جەنگییە، ئەوە ١٨هەمین فڕۆكەیە كە عێراق لە ئەمریكا وەری بگرێت.

لە ساڵی ٢٠١١دا عێراق گرێبەستێكی بۆ كڕینی ٣٦ فڕۆكەی جەنگی جۆری (ئێف ١٦) بەبڕی ٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ ئەمریكا واژوو كرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın