سياسەت

عەبادی: "لەم قۆناغەدا ئەنجامدانی ریفراندۆم هەنگاوێکی سەرکەوتوو و گونجاو نییە"

سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی: - "لەم قۆناغەدا ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی سەرکەوتوو و گونجاو نییە".

Ramal Abdullah Mahmood, Mazın Asad  | 13.06.2017 - نوێکردنەوە : 14.06.2017
عەبادی: "لەم قۆناغەدا ئەنجامدانی ریفراندۆم هەنگاوێکی سەرکەوتوو و گونجاو نییە"

Baghdad

بەغدا – AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەبارەی بڕیاری پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاماژەی بەوە دا کە لەم قۆناغەدا ئەمە هەنگاوێکی سەرکەوتوو و گونجاو نییە، رایگەیاند: "چوونە ناو ریفراندۆم لە بری چارەسەرکردنی کێشەکان رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات".

عەبادی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی سازدا.

عەبادی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ماوەیەکی دیکە بابەتی داعش لە عێراق کۆتایی پێدێت، داوای لە هەموو وڵاتانیش کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا یەکبگرن.

لەبارەی ژەهراویبوونی پەنابەرانی مووسڵیش لە کەمپی حەسەن شام، عەبادی گوتی: "لە کەمپی حەسەن شام بەهۆی خۆراکەوە ٨٠٠ کەس ژەهراوی بوون و دوو منداڵ و ئافرەتێک گیانیان لەدەستدا. لەبارەی چۆنێتی رووداوەکەوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەستی پێکردووە. ئەمە رووداوێکی مەترسیدارە. خواردنەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی عێراقی بە هاوبەشی کۆمپانیایەکی قەتەری کە سەرچاوەی داهاتەکەی بوو، ئامادە کراوە. لەم نزیکانە هۆکارەکەی دەزانرێت و ئەنجامەکان دەردەکەون".

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی هەڵوێستی عێراق لە بارەی ئاڵۆزی نێوان قەتەر و وڵاتانی کەنداو، عەبادی گوتی: "عێراق هەڵوێستی ئەوەیە کە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەماهەنگی بکات بۆ نەهێشتنی ناکۆکی و بارگرژییەکان.خۆی بەهۆی گرتنەبەری سیاسەتەکانی دیکەوە داعش هاتە ناو عێراق".

"دژی گەمارۆ خستنە سەرین"

لەبارەی گەمارۆخستنە سەر قەتەریشەوە، عەبادی گوتی: "وەک بنەما لە دژی ئەوەین گەمارۆ بخرێتە سەر وڵاتێک. گەمارۆکان ناخرێنە سەر دەسەڵاتداران بەڵکو کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر خەڵک. بەهۆی گەمارۆکانەوە گەورەترین زیان بەر عێراق و گەلی عێراق کەوت".

-سەردانی سعوودیە

لەبارەی ئەو بانگەشانەش کە ئاماژە بەوە دەدەن لە رۆژانی داهاتوودا عەبادی سەردانی سعوودیە دەکات، ناوبراو گوتی: "ساڵێک و نیو لەمەوبەر سەردانی سعوودیەم کرد. لەو ماوەیەدا باڵیۆز و وەزیرانی دەرەوە و وزەیان بۆ بەغدا نارد. لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی ناوچەکە دەکەین. ئەمەمان تەنھا بۆ وڵاتانی دراوسێ سنووردار کرد. نەک بەھۆی کێشەکان، بەڵکو دەمانەوێت بە مەبەستی کاری ھاوبەش و ھەماھەنگیکردن بچین".

-ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان

لەبارەی دیاریکردنی رێکەوتی گشتپرسی لەلایەن پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، عەبادی رایگەیاند: "ھەموو گەلێک ئامانج و ئومێدی خۆی ھەیە کە رێز لەمانە دەگرین. برا کوردەکانمان مافی بیرکردنەوەیان لەم ئومێدە(ریفراندۆم) ھەیە، بەڵام ئێمە لەسەر خاکی یەک نیشتمان دەژین. ھاوپەیمانانمان زۆرە. ھێشتا داعش لە تەلەعفەر و حەویجە بوونی ھەیە. لەم قۆناغەدا ئەمە ھەنگاوێکی سەرکەوتوو و گونجاو نییە. کورد ھاووڵاتی پلە یەکی عێراقە. ھەندێک کێشە لە نێوانماندا ھەیە، بەڵام دەبێت چارەسەری ئەمانە بکرێت. چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە ریفراندۆم کارێکی مەنتقی نییە. نەک بە داخستن، بەڵکو جیھان بەرەو ئاراستەی کار ھاوبەش دەچێت. لەوبارەیەوە (ریفراندۆم) ھێشتا کێشەی جددی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە لە ئارادایە. وڵاتانی دراوسێ ئەم ھەنگاوە وەک ھەڕەشەی ئاسایشی نیشتمانیان دەبینن. ئەنجامدانی ریفراندۆم لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکان، ئاڵۆزتریان دەکات".


سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەبارەی دیاریکردنی نەخشە رێگەیەک و چارەسەرکردنی کێشەکان بانگەوازی دیالۆگی بۆ سەرجەم پارتە سیاسییەکانی کورد لە وڵات کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın