سياسەت

عەبادی: "هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەدەچن"

- سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی: "هەوڵدەدەین بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێننەوە زێدی خۆیان".

Zana Natık Kerem  | 22.01.2018 - نوێکردنەوە : 23.01.2018
عەبادی: "هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەدەچن"

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند، هەوڵدەدەن كەشێكی گونجاو بڕەخسێنن كە ببێتە هاندان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن.

بە پێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەم لێدوانەی حەیدەر عەبادی لە میانی دیدارێكدا هات لەگەڵ یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی، میرۆسلاڤ ینشا.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، هەوڵەكانی حكوومەت بە ئامانجی دووبارە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان بەردەوامە و دووپاتشی كردووەتەوە، هەوڵدەدەن كەشێكی گونجاو بڕەخسێنن كە ببێتە هاندان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان .

بە پێی راگەیەنراوەكە، سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردووەتەوە، حكوومەتەكەی پابەندە كە بە پێی دەستوور، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیاندا بەڕێوەبچن.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی، میرۆسلاڤ ینشا ئاماژەی بە پشتیوانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق داوە و رایگەیاندووە كە ئەوان و هەماهەنگ و كاری هاوبەش لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكەن بە ئامانجی دووبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری عێراق.

میرۆسلاڤ ینشا دووپاتی كردووەتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ئەوەدایە، هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا بەڕێوەبچن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın