سياسەت

عەبادی: "گۆڕانكاریکردن لە سنوور دەرگای خوێنڕشتن دەكاتەوە"

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی: "گۆڕانكاریکردن لە سنوور دەرگای خوێنڕشتن دەكاتەوە".

Zana Natık Kerem  | 20.09.2017 - نوێکردنەوە : 21.09.2017
عەبادی: "گۆڕانكاریکردن لە سنوور دەرگای خوێنڕشتن دەكاتەوە"

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمەی رەتكردەوە كە هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات و هۆشداری دا كە گۆڕانكاریکردن لە سنوور دەرگای خوێنڕشتن دەكاتەوە.

لە میانی دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك لە راگەیاندنكار و شرۆڤەكارانی سیاسی لە بەغدا، حەیدەر عەبادی هانی حزبە كوردییەكانی لە هەرێمی كوردستان دا كە واز لە ریفراندۆم بهێنن و دەست بە گفتوگۆ بكەن.

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردەوە كە گۆڕانكاریکردن لە سنوور لە لایەن یەك لایەنەوە، دەرگای خوێنڕشتن دەكاتەوە و دووپاتیشی كردەوە كە ئێستا كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم گونجاو نییە بەڵكو راستییەكەی ھیچ كات گونجاو نییە

حەیدەر عەبادی گوتی: "گرژی و گوتارە توندەكان لەگەڵ هێنانی هێز لە دەرەوە بۆ پارێزگای كەركووك رەت دەكەینەوە، ئەو رۆژە هەرگیز نایەت كە عێراقییەكان لەسەر خاكەكەمان لەگەڵ یەكتر شەڕ بكەن".

سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە هێزەكانی سەربە حكوومەتی فیدرال لە كەركووك كرد كە نەبنە لایەنێك لە هەر ململانێیەك كە ئەگەر لە پارێزگاكە سەر هەڵبدات و ئاماژەی بەوەدا كە ئەركی هێزەكانی سەربە حكوومەتی فیدرال لە كەركووك، پاراستنی گیانی سەرجەم پێكهاتەكانە.

حەیدەر عەبادی گوتی: "لە پێناو ناوچەیەك یان شارێك یان پارچە زەوییەك شەڕ ناكەین و بە هەموو شێوەیەك جەنگ رەت دەكەینەوە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا كە بەغدا حكومڕانی ناوچە جێناكۆكەكان ناكات چونكە دانیشتوانی ئەو ناوچانە خۆیان حكومی ناوچەكانیان دەكەن.

حەیدەر عەبادی ئاماژەی بە بوونی وەك خۆی ناوی برد ئەجندای نەگریس دا كە لە پشت بانگەوازی رق و کینە و هاندانی توندوتیژیەوە لە ھەردوولا.

سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی: "هیچ رێوشوێنێك بۆ سزادانی هاووڵاتییانی كورد ناگیریتە بەر بەڵام لەوانەیە رێوشوێنی یاسایی دژ بە ژمارەیەك كەسایەتی بگیرێتەبەر".

حەیدەر عەبادی ئەوەشی گوت "جگە لە ئیسرائیل هیچ وڵاتێكی دیکە پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ناكات".

سەبارەت بە ئەگەری سیستەمی كۆنفیدرالی لە عێراق، حەیدەر عەبادی دووپاتی كردەوە كە ئەو سیستەمە ، پێویستی بە هەمواركردنەوەی دەستوور هەیە و ھەمواركردنەوەی دەستووریش پێویستی بە دەنگدانی یەک لەسەر سێ‌ی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەیە، ھەروەھا ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەرانسەری عێراق.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın