سياسەت

عەبادی: "ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە مەرجەکان جێبەجێ بکات"

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی: "دەمانەوێت لەبارەی بازرگانی ھاوبەرامبەر، کۆنترۆڵی سنوورەکان و گواستنەوەی نەوتی کەرکووک و مووسڵ و گشت بوارەکانی دیکە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردەوام بێت".

Haydar Hadi, Mazın Asad  | 09.01.2018 - نوێکردنەوە : 10.01.2018
عەبادی: "ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە مەرجەکان جێبەجێ بکات"

Baghdad

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند داوا دەکەن کاری ھاوبەش لە بوارەکانی بازرگانی، کۆنترۆڵی سنوورەکان و گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا درێژە پێ بدەن.

عەبادی لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی لە بەغدا ئاماژەی بەوە دا کە ئارەزووی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەن و گوتیشی: "دەمانەوێت لەبارەی بازرگانی ھاوبەرامبەر، کۆنترۆڵی سنوورەکان و گواستنەوەی نەوتی کەرکووک و مووسڵ و گشت بوارەکانی دیکە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردەوام بێت. کاری دروستکردنی بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیھان بەم نزیکانە تەواو دەبێت".

لەبارەی قەیرانی نێوان بەغدا و ھەولێر، حەیدەر عەبادی ئاشکرای کرد کە بڕیاریان داوە بە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان لە نێوان لێژنەی سەربازیی و ئەمنی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گوتیشی: "پێداگریمان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ سنوورەکانی پێش ساڵی ٢٠٠٣، پێدانی مووچەی فەرمانبەران و رادەستکردنی کۆنترۆڵی گومرگ، فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان بە ئیدارەی ناوەندی. بەڵام خۆیان (ھەرێمی کوردستان) ئامادە نین مەرجەکان جێبەجێ بکەن".

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی سزادانی گەندەڵکاران، عەبادی گوتی: "لەوبارەیەوە ھەوڵەکانمان درێژەی ھەیە. ھەندێک لە بەرپرسان بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراون. لیستێکی نوێش ئامادەیە".

لەبارەی دەنگۆکانی رێککەوتنی کوتلە کوردستانییەکان و حزبی دەعوە لە ھەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند: "خۆدی خوم نە کێشەم لەگەڵ پارتی دیموکراتی کورستان و نە لەگەڵ پارتێکی دیکە ھەیە. بایەخ بە درێژەدان بە پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم پارتەکان دەدەم. بەڵام گرنگە ھەموومان رۆڵمان لە چارەسەری ھاوبەش ھەبێت. مەنتقی بە شەخسیکردنی کێشەکان یاخود خستەپاڵ پارتێک، ھەڵەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın