سياسەت, جيهان

فازل میرانى: "باشتر وایە پەکەکە لە شنگال دەربچێت"

سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، فازل میرانى: "پێویستە پەکەکە رێز لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمى کوردستان و دەرەوەى هەرێمی کوردستان بگرێت، وەک چۆن ئەوان دەیانەوێت رێزییان لێ بگیرێت".

Azat Muhammet  | 29.03.2017 - نوێکردنەوە : 30.03.2017
فازل میرانى: "باشتر وایە پەکەکە لە شنگال دەربچێت"

Dahuk

دهۆک - AA

ئەمڕۆ لە پەراوێزى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانست لە شارۆچکەى زاخۆ، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، فازل میرانى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "پێویستە پەکەکە رێز لە هەموو لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و دەرەوەى هەرێمى کوردستان بگرێت، وەک چۆن ئەوان دەیانەوێت رێزییان لێ بگیرێت، پارتى دیموکراتى کوردستان بەهیچ شێوەیەک نابێتە هاوبەش لەگەڵ پەکەکە و لقەکانى".

میرانى لەبارەى بوونى پەکەکە لە شنگال و دەورووبەرى ئاماژەى بەوەدا کە پەکەکە لە شنگال دەربچێت باشترە، مانەوەى لە شوێنى خۆى بێت کە لێیوە هاتووە باشترە، نەک لە شنگال بێت. پرسیار لاى ئێمەش ئەوەیە بۆ دەبێت پەکەکە لە شنگال بێت!".

سەبارەت بەناونووسکردنى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان بۆ ریزەکانى حەشدى شەعبى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان گوتی: "ئەوانەى خۆیان ناونووس دەکەن و ئەوانەى هەڵدەستن بەناونووسکردنى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان بۆ ریزەکانى حەشدى شەعبى، جاشایەتى دەکەن".

میرانى هەڵکردنى ئاڵاى هەرێمی کوردستان لە پارێزگاى کەرکووک بەقۆناغێکى گرنگ وەسف دەکات و بەبابەتێکى ناوخۆیی دەزانێت هەروەها و دەستخۆشى لە پارێزگارى کەرکووک و ئیدارەى ئەو پارێزگایە دەکات و دەشڵێت "ئەگەر حکوومەتى عێراق بوودجە و مووچەى هاووڵاتییانى کەرکووک ببڕێت، ئەوکات کەرکووک دەتوانێت خۆى بەڕێوەببات. نەوتى کەرکووک نەک تەنها پارێزگایەک، بەڵکو بەشى هەموو عێراق دەکات".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın