سياسەت

قەدەغەکردنی گەشت بۆ کۆریای باکوور لەلایەن ئەمریکاوە

- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر نوێرت رایگەیاند کە گەشتکردنیان لە هاووڵاتییانی ئەمریکا بۆ کۆریای باکوور قەدەغە کردووە.

Ramal Abdullah Mahmood  | 22.07.2017 - نوێکردنەوە : 25.07.2017
قەدەغەکردنی گەشت بۆ کۆریای باکوور لەلایەن ئەمریکاوە

Washington DC

واشنتۆن – AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر نوێرت رایگەیاند کە گەشتکردنیان لە هاووڵاتییانی ئەمریکا بۆ کۆریای باکوور قەدەغە کردووە.

نوێرت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە بەهۆی ئەوەی مەترسی ئەوە دەکرێت کۆریای باکوور هاووڵاتییانی ئەمریکی دەستبەسەر بکات و بۆ ماوەیەکی زۆر دەستگیریان دەکات، ئەم بڕیارەیان داوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە دۆخی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا بە پاسپۆرتی ئەمریکی گەشت بۆ کۆریای باکوور ناکرێت. ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن پێویستە رەزامەندی تایبەت وەربگرن". تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش ئەو گەشتانەی بەمەبەستی مرۆیی ئەنجام دەدرێن ناچنە خانەی ئەو جۆرە گەشتانەی قەدەغە کراون.

باس لەوەش کراوە یەکەکانی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو ئاگادار دەکرێتەوە و دوای یەک مانگ ئەم بڕیارە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın