سياسەت

كۆبوونەوەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان

- لە شاری سلێمانی هەردوولایەنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵای هەردوو حزب كۆبوونەوە، هەردوولاش هەنگاوەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ پڕۆژەی هاوبەشی نێوانیان و پێكهێنانی حكوومەتی رزگاری نیشتمانی.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 23.10.2017 - نوێکردنەوە : 24.10.2017
كۆبوونەوەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

كۆبوونەوەكە لە بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا. لە بزووتنەوەی گۆڕان رێكخەری گشتی حزبەكە، عومەر سەید عەلی و لە كۆمەڵی ئیسلامی ئەمیری حزبەكە، عەلی باپیر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەردوو حزب ئامادەی بوون.

كۆبوونەوەكە وەك خۆیان ئاماژەیان پێكردووە "تایبەتە بە پرۆژەی هاوبەشی گۆڕان و كۆمەڵ بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و جێبەجێكردنی ئەركەكانی ئەم قۆناغە و پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی رزگاریی نیشتیمانی و رزگاركردنی هەرێمی كوردستان لەم بارودۆخە دژوارەی تێی كەوتووە".

ئەم كۆبوونەوەیە، دووەم كۆبوونەوەی باڵای نێوان هەردوولایە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا، دوێنێ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندی یاوەری سەردانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان-یان لە شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ رێكخەری گشتی و بەرپرسانی تری گۆڕان كۆبوونەوە.

ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، فاروق عەلی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "كۆمەڵ و گۆڕان هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە و لە دانوستان و گفتۆگۆدان لەگەڵ یەكتر و كەسانی سیاسی و ئەكادیمی بۆ ئەوەی بگەنە رێگە چارەسەرێك بۆ چاكردنەوەی ئەو دۆخەی كە ئاڵۆز كراوە".

دوێنێ‌ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی‌ گۆڕان‌ كۆبوویەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد، یەك لەو بڕیارانەش داوای كرد "سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی دەستبەرداری پۆستەكانیان بن، هەروەها كابینەی هەشتی حكوومەتی هەرێم دەست لەكاربكێشێتەوە و لە جێگەیدا حكوومەتێكی رزگاریی نیشتمانی دەست بكات بە گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن