كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی شی جین پینگ و تره‌مپ
سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ: "هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی كۆریای باكوور به دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت و، له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌ده‌ین".
Beijing
په‌كین - AA
سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ رایگه‌یاند: "هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی كۆریای باكوور به دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت و، له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌ده‌ین".
شی دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه دوێنێ به سه‌ردانێكی سێ رۆژە گه‌یشته چین، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
شی باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج-قازانج بوارێكی به‌رفراوانی گرتووه وه‌ك ئابووریی، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و، گوتی: "به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ته‌ندروست ته‌نیا له قازانجی هه‌ردوو وڵات‌دا نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا له قازانجی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی جیهانیشدایه".
سه‌رۆكی چین شی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه روودانی هه‌ندێک كێشه له قۆناغی خێرا پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كاندا سروشتییه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه پێویسته په‌كین و واشنتۆن چاره‌سه‌ری بنیاتنه‌ر به‌دیبهێنن.
هاوكات شی باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ته‌رمپ، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، قوڵبوونه‌وه له بابه‌ته‌كانی دیپلۆماسی، ئاسایش و ئاسایشی ئه‌لكترۆنیدا. گوتیشی: "هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی كۆریای باكوور به دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت و، له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌ده‌ین".
شی جین پینگ باسی له‌وه‌ش كرد كه پێویسته له بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا په‌یوه‌ندی و هاریكاری زیاد بكرێت، په‌یامی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شی ئاماژەی بەوە دا کە دەیەوێ پەرە بە سیاسەتی ئابووری بەرفراوان بدەن کە یەکەی دراو و رێژەی بەهای دراوی نیشتمانیش لەخۆ بگرێ. باسی لەوەش کرد کە بەردەوام دەبن لە راوێژ و راگۆڕینەوە لەبارەی بازاڕی ئازاد، سنووردارکردنی هەناردەکردن و پەرەپێدان بە وەبەرهێنان. گوتیشی: "رێککەوتننامە دووقۆڵییەکان لەبارەی وەبەرهێنان و بازرگانی، دەرخەری بەرفراوانی هەماهەنگی نێوان چین و ئەمریکان. خاڵە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات لە جیاوازییەکانیان زۆر زیاترن".
شی داوای کرد کە رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک بەشێوەیەکی دوولایەنە بگیرێ، گوتی: "چین و ئەمریکا دوو وڵاتی خاوەن کاریگەری بەرچاون لە ناوچەی رۆژئاوای زەریای مەنگ. دەبێ هەردوو وڵات پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیان پەرە پێبدەن و هاوبەشانە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن. زەریای مەنگ بە ئەندازەیەک گەورەیە بەشی هەردوو وڵات دەکات".
ترەمپ و شی بەر لە ئەنجامدانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە واژوویان لەسەر گرێبەستەکانی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان کۆمپانیا چینی و ئەمریکییەکان کرد بە بڕی نزیکەی ٢٥٠ ملیار دۆلار.