سياسەت

لیبیا.. لێكۆڵینەوە لە چەوساندنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی

- وەزارەتی دەرەوەی لیبیا سەر بە حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی: "ئەوەی لە بارەی چەوساندنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی لە لایەن ژمارەیەک باندی تاوانەوە بڵاوبووەتەوە، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت".

Zana Natık Kerem  | 19.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
لیبیا.. لێكۆڵینەوە لە چەوساندنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی

Libyan

تەرابلوس ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی لیبیا سەر بە حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێنراوە رایگەیاند كە ئەوەی ژمارەیەك لە میدیاكان لە بارەی چەوساندنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی لە لایەن ژمارەیەک باندی تاوانەوە بڵاویان كردووەتەوە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی لیبیا لە بەیاننامەیەكدا وەڵامی ئەو راپۆرتەی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی دایەوە كە رۆژی سێشەممەی رابردوو بڵاوی كردبووە و گرتەیەکی ڤیدۆیی لە خۆگرتبوو كە تیایدا دەركەوتبوو، بازاڕێك بۆ كڕین و فرۆشتنی كۆچبەرە ئەفریقاییەكان لە شارۆچكەیەكی نزیك شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا كراوەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لیبیا بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی لیبیا ئاماژەی بەوە داوە كە ئەگەر ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستکرانەوە، ئەوا هەموو ئەوانەی کە لەو تاوانە تێوەگلاون سزا دەدەرێن.

وەزارەتەكە ئەو كارە نامرۆڤانەی ئیدانە كرد، هەروەها پابەندبوونی خۆی بە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ نیشان دا و رایگەیاند، حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی پێداگیری دەكات لەسەر جێبەجێكردنی یاسا نیشتمانییەكان كە بازرگانیكردن بە مرۆڤ قەدەغە دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی لیبیا سەر بە حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە یارمەتی لیبیا بدەن سەبارەت بە بەرنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانەی كە كاریگەری لەسەر كولتووری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و هەموو مرۆڤایەتی هەیە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın