سياسەت

لە باکووری ئێران ئاتەشگایەکی زەردەشتیەکان سەرنجی گەشتیاران را دەکێشێت

- ئاتەشگای ئەسپاخو کە دەکەوێتە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە ئێران، لە سەردەمی ساسانییەکانەوە ماوەتەوە.

Mustafa Melih Ahıshalı, Rewa Mahmut Hasan  | 19.09.2017 - نوێکردنەوە : 20.09.2017
لە باکووری ئێران ئاتەشگایەکی زەردەشتیەکان سەرنجی گەشتیاران را دەکێشێت

Tahran

بۆجنورد - AA 

ئاتەشگای ئەسپاخو کە دەکەوێتە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە ئێران، لە سەردەمی ساسانییەکانەوە ماوەتەوە.

مێژوونووسی ئێرانی، پەیام میهنانی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو پەرستگا مێژووییە کرد و گوتی: "ئەم ئاتەشگایە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٢٤-٦٢١ ی زاینی، لەو سەردەمەدا پەرستگای زەردەشتیەکان بووە".

میهنانی ئاماژەی بەوەشکرد کرد کە پەرستگاکە هەزار و ٧٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە بەرد دروستکراوە و بەرزیەکەی ٢١ مەتر و پانیەکەیشی ١٢ مەترو نیوە و دەڵێت "بیناکە لە دووبەش پێکهاتووە، بەشێکیان وەک شوێنی پەرستن، ئەوەی دیکەیشیان باڵکۆنێکە. بەشی بنمیچی پەرستگاکە چوار پەنجەرە و دیواری لاکانی پەرستگاکە ٢٣ پەنجەرەی هەیە.

میهنانی ئاماژە بەوە دەکات کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن وەزارەتی گەشتیاری و پاشماوەی کولتووری ئێرانەوە نۆژەنکراوەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın