سياسەت

مووسڵ.. كوژرانی ٢٣ چەكداری داعش

- بە هۆی هێرشی ئاسمانی و شەڕو پێكدادانەكان لە مووسڵ، ٢٣ چەكداری داعش كوژران.

Zana Natık Kerem  | 25.05.2017 - نوێکردنەوە : 01.06.2017
مووسڵ.. كوژرانی ٢٣ چەكداری داعش

Iraq

نەینەوا ــ AA

بە هۆی هێرشی ئاسمانی و شەڕو پێكدادانەكان لە مووسڵ، ١٣ مەدەنی و ٢٣ چەكداری داعش كوژران.

ئەفسەرێك بە پلەی ملازمی یەك لە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەكان كە بە دەست هێزە عێراقییەكان گەیشتووە، فڕۆكەیەكی جەنگی نەناسراو خانوویەكی لە ناوچەی مووسڵی كۆن بۆردومان كرد.

ئەفسەرەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژەی بەوە دا، بە هۆی بۆردومانەكەوە ١٣ مەدەنی و ٩ چەكداری داعش كوژران.

هاوكات ئەفسەر لە پۆلیسی فیدراڵ، نەقیب بورهان نورەددین رایگەیاند كە هێزێكی عێراقی، ژمارەیەك چەكداری داعشی گەمارۆدا كە لە ناو دوو خانوودا لە گەڕەكی ١٧ی تەمووز خۆیان حەشاردابوو.

بورهان نوەرددین گوتیشی: "ئەو چەكدارانەی داعش رەتیان كردەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن و دواتر هێزەكە بە چەكی قورس دوو خانووكەی رووخاند كە بە هۆیەوە ١٤ چەكداری داعش كوژران".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın