سياسەت, ژيان

مووسڵ.. ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە ٢٣٥ ھەزار کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی شاری مووسڵ ئاوارەبوون گەیشتە ٢٣٥ ھەزار کەس.

Abdullah Shukur  | 27.02.2017 - نوێکردنەوە : 01.03.2017
مووسڵ.. ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە ٢٣٥ ھەزار کەس

Baghdad

بەغدا - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی شاری مووسڵ ئاوارەبوون گەیشتە ٢٣٥ ھەزار کەس.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەرباز محەممەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری بەغدای پایتەخت، رایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ شوێنەکانی خۆیان جێھێشتووە و ئاوارەبوون، گەیشتە ٢٣٥ ھەزار کەس.

دەرباز محەممەد ئاشکراشی کرد کە ھەفتەی رابردوو لەگەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای شاری مووسڵ ١٤ ھەزار سڤیل ئاوارەبوون.

دەرباز محەمەد ئەوەشی خستەڕوو کە ٦٥ ھەزار کەس گەڕاونەتەوە ئەو ناوچانەی کە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاککراونەتەوە و گوتیشی: "ژێرخانی ئەو ناوچانەی کە رزگارکراون خاپوور بووە، بەتایبەتی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو".

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند کە بەگشتی چوار ملیۆن ٣٠٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق ئاوارەبوون و لەم ژمارەیەش یەک ملیۆن ٦٥٠ ھەزار کەس گەڕاونەتەوە شوێنەکەی خۆیان. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ٦٠٠ ھەزار کەس لە کەمپەکان ژیان بەسەر دەبەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın