مۆگێرینی: "ئیدی به‌رگری و ئاسایشی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خه‌ون نییه"
- فێدێریکا مۆگێرینی: "ئیدی سیستمێكی به‌رگری و ئاسایشی هاوبه‌ش بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بنیاتده‌نێین. ئیدی ئه‌مه پلانێكه و له خه‌ون ده‌رچووه. له كۆتاییدا ته‌واوی به‌رده‌كانی بناغه‌ی یه‌كێتیی ئاسایش و به‌رگری دانران".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی: "له كۆتاییدا ته‌واوی به‌رده‌كانی بناغه‌ی یه‌كێتیی ئاسایش و به‌رگری دانران".
فێدێریکا مۆگێرینی له وتارێكیدا لە ده‌ستپێكی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئاژانسی به‌رگریی ئه‌ورووپا (EDA) له بڕۆكسل رایگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پێشهاتی گرنگ له به‌رگریی ئه‌ورووپادا له ئارادایه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی بواری به‌رگری له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی گرنگ و رایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌كانی نێو یه‌كێتییه‌كه پێكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بنیاتنانی "یه‌كێتییه‌كی پارێزراوتر".
فێدێریکا مۆگێرینی گوتی: "ئیدی سیستمێكی به‌رگری و ئاسایشی هاوبه‌ش بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بنیاتده‌نێین. ئیدی ئه‌مه پلانێكه و له خه‌ون ده‌رچووه. له كۆتاییدا ته‌واوی به‌رده‌كانی بناغه‌ی یه‌كێتیی ئاسایش و به‌رگری دانران".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی راشیگه‌یاند له‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه، وڵاتانی ئه‌ندام ده‌توانن توانای به‌رگرییان پێشبخه‌ن و گوتی:
"ئیدی به هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتری، ده‌توانین ئاسانتر به‌سه‌ر قه‌یران و كێشه‌كاندا سه‌ربكه‌وین. هاوبه‌شییه‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین و كه‌شێكی ئارامتر بۆ هاووڵاتییانمان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین".
فێدێریکا مۆگێرینی ئاماژەی بەوەدا کە هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپا داوای بوودجەی زیاتر و ئاسایشی زیاتر دەکەن کە ئەوەش تەنها لە رێگەی یەکگرتنی هێزەکانەوە بەئەنجام دێت و لەو چوارچێوەیەدا، EDA رۆڵی باشی بینیوە.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی باسی لەوەش کرد کە ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی بەرگریدا نراون، بۆ یەکڕیزی ئاسایش و بەرگری یەکێتیی ئەورووپا بووە و گوتی:
" ئامانجمان سەرلەنوێ دروستکردنەوەی مشت‌ومڕ نییە بە ئاراستەی بنیاتنانی سوپای ئەورووپا".
ناوبراو لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، باسی لەوەش کرد کە بەرگری ئەلیکترۆنی ئینتەرنێت رۆژەڤێکی گرنگ پێکدەهێنیت بۆ بەرهەڵستکاری لەگەڵ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سیستەمی سەربازی و مەدەنیش.