مۆگێرینی: "پێمان وایه پێویسته توندوتیژییه‌كانی ئاراكان رابگیرێت"
- نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێی وایه پێویسته توندوتیژییه‌كانی ئاراكان رابگیرێت".
Ankara
نیپیدۆ - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێی وایه پێویسته توندوتیژییه‌كانی ئاراكان رابگیرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی 13یه‌می وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاسیا-ئه‌ورووپا كه ئه‌مڕۆ له نیپیدۆی پایته‌ختی میانمار ده‌ستیپێكرد، مۆگێرینی كه سه‌رۆكایه‌تیی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات له لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان گوتی: "پێوسته هێشتا كار له‌سه‌ر ئامۆژگاری و پێشنیازی ئه‌و كۆمسیۆنه بكرێت كه به ده‌ستپێشخه‌ریی سكرتێری پێشووتری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌نان له‌باره‌ی ئاراكانه‌وه پێكهێنرابوو".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی راشیگه‌یاند، هانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میانمار كه به‌رپرسه له سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، ئۆنگ سان سو چیی داوه بۆ كاركردن به‌و ئامۆژگاری و پێشنیازانه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه هانی به‌نگلادیش و میانماری داوه به پشتگیریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به دوولایه‌نه كاربكه‌ن و گوتی: "پێمان وایه پێویسته توندوتیژی و شه‌پۆلی كۆچ رابگیرێت. گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ ئاراكان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له وڵاته‌كه‌دا گرنتی بكرێت".