سياسەت

میسر.. حوسنی موبارەک ئازاد كرا

بەبڕیاری دادگای سزای قاھیرە، سەرۆكی لەكارلابراوی میسر، حوسنی موبارەک ئازاد كرا.

Zana Natık Kerem  | 24.03.2017 - نوێکردنەوە : 24.03.2017
میسر.. حوسنی موبارەک ئازاد كرا

Al Qahirah

قاهیرە ــ AA

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی دادگای سزای قاھیرە، بڕیاری ئازادكردنی بۆ سەرۆكی لەكارلابراوی میسر، حوسنی موبارەك دەركرد، ناوبراو نەخۆشخانەی سەربازی لە باشووری شاری قاهیرەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەكەی لە رۆژهەڵاتی قاهیرە.

دوای لەسەرکارلابردنی لە سەرۆكایەتی کۆماری میسر لەلایەن گەلی ئەو وڵاتە، حوسنی موبارەك لە ساڵی ٢٠١١وە بەتۆمەتی گەندەڵی بەندكراوە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پارێزەری حوسنی موبارەك، فەرید دیب گوتی: "ئەمڕۆ بڕیاری ئازادكردنی سەرۆكی پێشووتر میسر، حوسنی موبارەك -مان جێبەجێ كرد".

لە سەرەتای ئەم مانگە دادگا حوسنی موبارەكی لە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران لەسەروبەندی شۆڕی ٢٥ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١١، بێ‌ تاوان دەركرد.

گەلی میسر لەو شۆڕشە جەماوەرییە كە لە ٢٥ی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١١، دەستیان پێكرد، حوسنی موبارەك ـ یان لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لابرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın