سياسەت

مەحما خەلیل: "شنگال لە دۆخێکى خراپدایە"

- قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل: "پەکەکە ئەگەر هەموو رۆژێک کەسێک وەک قایمقامى قەزاى شنگال دەستنیشان بکات، نە ئیدارەى قەزاى شنگال نە ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا دان بە ئیدارەکە دانانێت".

Azad Mohammed Abdullah  | 08.12.2017 - نوێکردنەوە : 10.12.2017
مەحما خەلیل: "شنگال لە دۆخێکى خراپدایە"

Arbil

هەولێر - AA

قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل رایگەیاند "سەرجەم جومگەکانى ژیان لە قەزای شنگال لە دۆخێکى تەواو ناجێگیردایە".

مەحما خەلیل لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەگەر پەکەکە هەموو رۆژێک کەسێک وەک قایمقامى قەزاى شنگال دەستنیشان بکات، بەردەوام بێت لە گۆڕینى کەسەکان لە قایمقامى سەربازى بۆ ئیدارى یان سیاسى، ئیدارەى قەزاى شنگال و ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا دان بەو ئیدارەیە نانێت کە لە لایەن پەکەکەوە دروستکرابێت، بە توندترین شێوە ئەو جۆرە دەستوەردانە رەتدەکەینەوە".

گوتیشى: "پەکەکە ناتوانێت شنگال بەڕێوەببات، لەبەر ئەوەى خەڵکى ناوچەکە و تەواوى یەکە ئیدارییەکانى قەزاکە دژ بە بوونى پەکەکەن لە شنگال، هەر بەهۆى بوونى پەکەکە و حەشدى شەعبى بووە کە خەڵک ئاوارە بوون. ئەگەر پەکەکە و حەشدى شەعبى بانگەشەى ئەوە دەکەن ئەوان لەسەر داواکارى خەڵکى شنگال لە ناوچەکەن، ئەى بۆ خەڵک ناگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتى ئەوان بۆ لە ئاوارەییدا ژیان بەسەر دەبەن؟".

مەحما خەلیل دەڵێت "پەکەکە و حەشدى شەعبى لە شنگال هەموو جۆرە رێککەوتنێک لە نێوانیاندا هەیە و لە ئێستادا رێگرى دەکەن لەوەى هاوکارى مرۆیی بگەیەنرێتە ئەو خەڵکەى لە ناوچەکە گیریانخواردووە، بوونى ئەو گرووپە چەکدارانە بەجۆرێک کاریگەرى نەرێنى هەبووە کە لە ئێستاد رێژەى بێکارى لە ئاستێکى مەترسیداردایە و هاووڵاتییان ناتوانن بژێوى رۆژانەیان بەدەستبهێنن".

قایمقامى قەزاى شنگال دەڵێت "ئەگەر پەکەکە و حەشدى شەعبى لە ناوچەکە بمێننەوە سەرهەڵدانى برسییەتى لە سنوورى شنگال ئەگەرێکى چاوەڕوانکراوە، چونکە خێزانى وا هەیە لەو خەڵکەى لە شنگال ماون تەنانەت بڕە پارەى کڕینى یەک کیلۆگرام تەماتەیان نەماوە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın