سياسەت

"مەشقى و راهێنانى پێشمەرگەى رۆژ بەردەوامی دەبێت"

لیوا عەزیز وەیسى: "تا ئێستا ٥ هەزار پێشمەرگەی رۆژ مەشقى سەربازییان تەواو کردووە، پێشبینى دەکەین لە ئایندەدا بگاتە زیاتر لە ١٠ هەزار پێشمەرگە".

Azad Muhammet  | 21.07.2016 - نوێکردنەوە : 25.07.2016
"مەشقى و راهێنانى پێشمەرگەى رۆژ بەردەوامی دەبێت"

دهۆک

لەژێر چاودێرى فەرماندەى فەرماندەیى هێزەکانى زێرەڤانى، لیوا عەزیز وەیسى رێوەڕەسمى یازدەمین خولى لەشکرى رۆژ لەکەمپى سەربازى شێخان بەڕێوەچوو.

لە پەراوێزى رێوەڕەسمەکەدا، لیوا عەزیز وەیسى بە ئاژانسى ئانادۆڵو راگەیاند "مەشقى سەربازى و تۆمارکردنى ناو بۆ پێشمەرگەکانى رۆژ بەردەوامی دەبێت تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار پێشمەرگە خولى مەشق و راهێنانیان تەواو کردووە و لەسەر زۆربەی جۆرەکانى چەک راهێنانیان پێکراوە، پێشبینى دەکەین لە داهاتوودا هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژ ژمارەیان بگاتە زیاتر لە ١٠ هەزار پێشمەرگە".

لیوا عەزیز وەیسى گوتی: رێکخراوێکى ئیتاڵى هاتۆتە سەرخەت بۆ بەردەوامى دان بە مەشق و راهێنانى سەربازى بە هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژ لە هەرێمى کوردستان".

سەبارەت بەو ئەرکە سەربازییەى کە بە پێشمەرگەى رۆژ دەسپێردرێت فەرماندەى فەرماندەیى هێزەکانى زێرەڤانى، لیوا عەزیز وەیسى گوتی: "شان بە شانى هێزەکانى زێرەڤانى لە میحوەرەکانى شەڕی دژبە تیرۆرستانى داعش لە هەرێمی کوردستان دەجەنگن. لە یەکێک لە بەرفراوانترین ئۆپەراسیۆنەکانیش کە پێشمەرگەى رۆژ تیایدا بەشدار بوو، ئۆپەراسیۆنى خازر بوو کە زۆر قارەمانانە هاوشانى پێشمەرگەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان بەشدار بوون لە تێکشکاندنى داعش".

لیوا عەزیز وەیسى گوتیشی: "ئەو پێشمەرگانەى لە ریزی هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژدا هەن، سەرجەمیان کوردى سووریان".

لەبارەى رۆڵى ئافرەت لەناو هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژدا، فەرماندەى فەرماندەیى هێزەکانى زێڕەڤانى گوتى: "رۆڵى ئافرەت لەو هێزەدا هیچى کەمتر نییە لە رۆڵى پێشمەرگەی پیاو. لە رووبەڕوو بوونەوەکاندا هیچ جیاوازییەک نەبوو لە نێوان پێشمەرگەی ئافرەت و پێشمەرگەی پیاو".

گوتیشی: "ئەو پێشمەرگە ئافرەتانەى ناو هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژ، جگە لەوەى بە دەست و بازووى خۆیان لە دژى داعش دەجەنگن، وورە و توانایەکى زیاتر دەبخشنە پێشمەرگە پیاوەکان لە ئۆپراسیۆنەکان وزۆر ئازایانە بەشدار دەبن".

هەر لە بارەى رۆڵى ئافرەتەوە زیاتر گوتى: "ئافرەتان داوا دەکەن ببنە پێشمەرگە لە هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژ، ئێمەیش دەرگاکانمان کراون بەڕووى هەر هاووڵاتییەک کە خواستى لەسەر ئەوە بێت ببێتە پێشمەرگە".

هێزەکانى پێشمەرگەى رۆژ لە ١٢/٣/٢٠١٢ دامەزراوە و لە کوردى سووریا پێک هاتوون و هەردوو رەگەزى نێر و مێ لەخۆ دەگرێت، لە دوو کەمپى سەربازى لە قەزاى زاخۆ و لە قەزاى شێخان مەشق و راهێنانیان پێ دەکرێت. تا ئێستا لەلایەن فەرماندەیى زێرەڤانى یازدە خولی مەشقى سەربازییان تەواو کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın