ناکۆکی روحانی و خامنەیی لەسەر رێککەوتنی یونیسکۆ ٢٠٣٠
- کاندیدی سەرکۆمار و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە ئەوان وابەستەی رێککەوتنی ئامانجەکانی پێشکەوتنی ٢٠٣٠ یونیسکۆ دەبن کە عەلی خامنەیی رەخنەی توندی لێگرتبوو.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
کاندیدی سەرکۆمار و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە ئەوان وابەستەی رێککەوتنی ئامانجەکانی پێشکەوتنی ٢٠٣٠ یونیسکۆ دەبن کە عەلی خامنەیی رەخنەی توندی لێگرتبوو.
دوای ئەوەی لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی سەردانی تارانی کرد لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تایبەت بە گەنجان رایگەیاند ئەوان لەچوارچێوەی یاساکانی ئێراندا وابەستەی رێککەوتنی ٢٠٣٠ی یونیسکۆ دەبن و رێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ دەکەن.روحانی ئاماژەی بەوەدا کە بە بێ زانیاری رێککەوتنی ٢٠٣٠ی یونیسکۆ لە خەڵک دەگەیەندرێت و گوتی: "لێرەوە دڵنیای دەدەمە سەرکردە و میللەت و حکوومەتی ئێران کە لەچوارچێوەی یاسا و کولتورەکانی ئێراندا وابەستەی رێککەوتنە دەبین و لەو بارەیەوە متمانە دەدەمە هەموو لایەک".
روحانی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو سەرکردەکان دەبێت کاریان ئەوەبێت ببنە ئومێدێک بۆ وڵات و بەرەوپێشچوونی نەک هەڵخەڵەتاندنی.