نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی تەقینەوەکەی میسر دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یه كه ده‌بێت رێكارى گه‌وره‌تر و توندتر به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێك بگیرێته‌به‌ر".
Arbil
هەولێر-AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا، سەرکۆنەی تەقینەوەکەی وڵاتی میسر دەکات و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان و حکوومەتی میسر دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
"به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌م كه دوێنێ كرانه سه‌ر دوو كه‌نیسه له هه‌ردوو شارى ته‌نتا و ئه‌سكه‌نده‌ریه له باكوورى میسر و تیایدا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و پیاوانى ئاسایش بوونه قوربانى. هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌رده‌بڕم.
گه‌لى كوردستان كه زۆرى له ده‌ست تیرۆر و تیرۆریستان چه‌شتووه، به قووڵى له ئێش و ئازاره‌كانى خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر تێده‌گات و هه‌موو پشتگیرى و هاوسۆزییه‌كى خۆى له‌گه‌ڵیاندا دووپات ده‌كاته‌وه.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى قه‌باره‌ى كاره تیرۆریستییه‌كان له شوێنه جیاكانى جیهان، نیشانه‌یه‌كى مه‌ترسیدار و زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یه كه ده‌بێت رێكارى گه‌وره‌تر و توندتر به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێك بگیرێته به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر بكات".