سياسەت

نێچیرڤان بارزانی و یان کۆبیش کۆبوونەوە

لە دیدارێکی نێوان سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یان کۆبیش جەخت لەسەر پێویستیی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا کراوەتەوە.

Hemin Hüseyin  | 05.12.2017 - نوێکردنەوە : 06.12.2017
نێچیرڤان بارزانی و یان کۆبیش کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یان کۆبیش و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا کە جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ئامادەی بووە، ھەردوولا گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان لەسەر دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەتی، کردووە.

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جەختیان لەسەر پێویستیی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ھەردوو ئاستی تەکنیکی و سیاسی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان، کردووەتەوە.

لەبەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە کە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ زەمینەخۆشکردن بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا، دووپات کردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın