نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە برێت مه‌كگۆرک کرد
- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی: " ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كى جددیى لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدات، كه تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه".
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، برێت مه‌كگۆرك کرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارەکەدا کە جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به ڕاگرتنی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و به پێویستیان زانی دیالۆگێكی جددیى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا برێت مه‌كگۆرك جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن كرده‌وه و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
لە بەرامبەردا سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتۆن كرد و هیوای خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كى جددیى لەنێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدات، كه تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك لایه‌نگری به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بووه و هه‌میشه ئاماده‌ى گفتوگۆیه.
تاوتوێكردنى بارودۆخی عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن