سياسەت

نەتەوە یەكگرتووەكان: "زیاد لە ٨ هەزار کەسی دیكە لە مووسڵ ئاوارە بوون"

نەتەوە یەكگرتووەكان: "لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، ٨ هەزارو ٤٠٠ مەدەنی دیكە لە مووسڵ ئاوارە بوون".

Zana Natık Kerem  | 08.06.2017 - نوێکردنەوە : 15.06.2017
نەتەوە یەكگرتووەكان: "زیاد لە ٨ هەزار کەسی دیكە لە مووسڵ ئاوارە بوون"

New York

نیویۆرك ــ AA

گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ستێفان دۆگریك رایگەیاند كە لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، ٨ هەزارو ٤٠٠کەسی مەدەنی دیكە لە مووسڵ ئاوارە بوون.

لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك سازی كرد، ستێفان دۆگریك گوتی: "٥ و ٦ ئەم مانگە، ٨ هەزارو ٤٠٠ کەسی مەدەنی لە مووسڵ ئاوارەبوون كە ئەوەش زۆرترین ژمارەی ئاوارەكانی مووسڵە كە لە هەفتەی رابردوودا تۆمار كراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو ژمارەیەك هەروەها دوو هێندەی ژمارەی ئاوارەكانی بەشی راستی مووسڵە كە لە ٣ و ٤ی مانگی حوەزیرانی رابردوو تۆمار كراوە.

ستێفان دۆگریك هەروەها نیگەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە بەرامبەر پاراستنی گیانی ئەو مەدەنییانە لەو ناوچەی كە هێشتا لە بەشی راستی مووسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش داعش دان نیشان دا كە پێشبینی دەكرێت هیشتا ١٠٠ هەزار مەدەنی لە ناوچەی مووسڵی كۆن و گەڕەكەكانی دەورووبەری مابن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın