هۆشداری کۆریای باکوور بۆ ئەمریکا
- کۆریای باکوور بە پێویستی دەزانێت ئەمریکا کۆتایی بهێنێت بە تێڕوانینی دوژمنکارانەی بەرامبەر ئیدارەی پیۆنگیانگ.
Ankara
ئەنقەرە – AA
کۆریای باکوور بە پێویستی دەزانێت ئەمریکا کۆتایی بهێنێت بە تێڕوانینی دوژمنکارانەی بەرامبەر ئیدارەی پیۆنگیانگ.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی The Rodong Sinmun ئەو وڵاتە کە پشتی بەستووە بە زانیارییەکانی بەرپرسانی ئیدارەی پیۆنگیانگ، ئاماژە بەوە دراوە کە ئیدارەی ئەمریکا تاکە شتێک پێویستە بیکات کۆتایی هێنانە بە تێڕوانینی دوژمنکارانە و ناسەردەمیانەی بەرامبەر ئیدارەی پیۆنگیانگ.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە "ئەمریکا چۆک دادەدا و دەبێت داوای لێبوردن لە گەل و سوپای کۆریای باکوور بکات".
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپی کۆریای باشووور، بەرپرسانی کۆریای باشوور بە پێویستی دەزانن کۆریای باکوور بەپیر داواکارییەکانەوە بێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ.