سياسەت

هۆشداریی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ریفراندۆم

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە ''بە توندیی'' دژی ئەو ریفراندۆمەن کە بڕیارە هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئەنجامی بدات.

Muhammet Ali Kemal  | 21.09.2017 - نوێکردنەوە : 23.09.2017
هۆشداریی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ریفراندۆم

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە ''بە توندیی'' دژی ئەو ریفراندۆمەن کە بڕیارە هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئەنجامی بدات.

گوتەبێژی وەزارەتەکە، هێزەر ناوێرت لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد سەرجەم دراوسێیانی عێراق دژی ئەو ریفراندۆمەن کە بڕیارە ئەنجامبدرێت.

هێزەر ناوێرت رایگەیاندووە ''ئەمریکا بە توندیی دژی ئەو ریفراندۆمەیە کە هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاریداوە لە ٢٥ی ئەیلوولدا ئەنجامی بدات'' و داوای ئەوەیکردووە دانوستان لە نێوان هەولێر و بەغدادا بەڕێوەبچێت.

ناوێرت راشیگەیاندووە ''ئەگەر بێتو ئەم ریفراندۆمە ئەنجامبدرێت، ئەوا ئەگەری زۆر هەیە دانوستان لەگەڵ بەغدادا بەڕێوەنەچێت و بەو شێوەیەش رێگریی لەو پشتیوانییە دەکرێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیکات''.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم ''باجی'' بۆ هەموو عێراقییەکان و لەنێو ئەوانیشدا بۆ کورد دەبێت و مشتومڕەکانی پەیوەست بە ریفراندۆم ''کاریگەریی خراپ''ی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەی هێزەر ناوێرتدا هاتووە:

''ریفراندۆم پەیوەندییە بازرگانییەکان لە کوردستانی عێراق دەخاتە مەترسییەوە و تەنانەت نەویستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە لایەن هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی عێراقەوە، کاریگەریی لەسەر هەموو جۆرێكی هاوکاریی دەبێت کە پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکرێت. ئەمەش سادەترین راستیی دۆخێکی ناهەمواری لەوجۆرەیە. بە پێچەوانەشەوە ئەو دانوستانە راستەقینەیەی کە ئێمە وەک جێگرەوە پێشکەشی سەرکردەکانی کوردمان کردووە، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە رەواکانی کوردەکانی عێراق لەخۆدەگرێت و دەبێتە رێگەیەکی بنیاتنەر و نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدادا کە بە سوودی هەموو گەلانی عێراقە''.

هەروەها ناوێرت رایگەیاندووە:

''پرۆسەی ریفراندۆم کوردەکانی یەکخست و رۆحی بە بەری پەرلەمانەکەیاندا بۆ یەکەم جار لەماوەی نزیکەی دووساڵدا، کردەوە و بابەتە گرنگەکانی بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان گواستەوە. ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویست نییە ئەگەر بێت و ئەو جێگرەوەیەی کە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانیی لێدەکەن، لەبەرچاوبگیرێت''.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın