سياسەت, تەكنەلۆجيا و زانست

هێرشی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو بۆ سەر سعوودیە

- ناوەندی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە سعوودیە: "سعوودیە رووبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی نوێی پێشكەوتوو بووەتەوە".

Zana Natık Kerem  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
هێرشی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو بۆ سەر سعوودیە

Suudi Arabistan

ریاز ــ AA

ناوەندی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە سعوودیە رایگەیاند كە وڵاتەكەی رووبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی نوێی پێشكەوتوو (APT) بووەتەوە.

لە تویتێكدا، ناوەندی ئاسایشی ئەلیكترۆنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە روونی كردووەتەوە كە تێبینی كراوە ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییە پشتی بەستووە بە بەكارهێنانی پڕۆگرامی كۆنتڕۆڵكردن (PowerShell) كە كار دەكەن بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی C2 بە بەكارهێنانی پرۆتۆكۆل (HTTP).

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لایەنە پەیوەندارەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە رێوشوێنی پێویست بۆ ریگری لە هێرشەكە بگرنەبەر.

ناوەندی ئاسایشی ئەلیكترۆنی روونی كردووەتەوە كە لە میانی چەند مانگی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی ژمارەیەك هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر ژمارەیەك لایەنی حكوومی و دامەزراوە گرنگەكان پووچەڵكردووەتەوە.

ناوەندەكە راشیگەیاندووە كە بە هۆی ئاگاداركردنەوەكانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو هێرشە ئەلیكترۆنیانە پووچەڵكراونەتەوە بەر لەوەی ئامانجەكان بپێکێنن.

ناوەندی ئاسایشی ئەلیكترۆنی زانیاری زیاتری لەبارەی هێرشەكە، هەروەها ئەو لایەنەی كە سەرچاوەی هێرشكردنەكەیە، نەخستووەتەڕوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın