توركيا, سياسەت

"هێزەکانی سووریای دیموکرات گوزارشت لە پەکەکە دەکات"

- گەورە بەرپرسی جیابووەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات عەبدولکەریم ئەلعوبەید رایگەیاند، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات گوزارشت لە پەکەکە دەکات و پەکەکە بۆ پەردەپۆشکردنی خۆی پەیەدە بەکاردەهێنێت و بەو ناوەوە هاوکاری لە ئەمریکا وەردەگرێت.

Ramal Mahmood  | 26.09.2016 - نوێکردنەوە : 26.09.2016
"هێزەکانی سووریای دیموکرات گوزارشت لە پەکەکە دەکات"

Ankara

ئورفا - AA

- گەورە بەرپرسی جیابووەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات عەبدولکەریم ئەلعوبەید رایگەیاند، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات گوزارشت لە پەکەکە دەکات و پەکەکە بۆ پەردەپۆشکردنی خۆی پەیەدە بەکاردەهێنێت و بەو ناوەوە هاوکاری لە ئەمریکا وەردەگرێت.
- عەبدولکەریم ئەلعوبەید: "پەکەکە زاڵە بەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەو بڕیارەکان دەدات. زۆربەی گرووپەکانی ناو ئەو هێزانە تەنها بەناو هەن. پەکەکە جگە لە زاڵبوونی بەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەسەر پەیەدەشدا زاڵە. هێزەکانی سووریای دیموکرات تەنها ناوێکە کە لەژێریدا پەکەکە ئامانجە جیاکارییەکانی دەشارێتەوە و دەیەوێت رەوایەتی بدات بۆ خۆزاڵکردنی لەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵیدان".

 

گەورە بەرپرسی جیابووەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات عەبدولکەریم ئەلعوبەید رایگەیاند، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات گوزارشت لە پەکەکە دەکات و پەکەکە بۆ پەردەپۆشکردنی خۆی پەیەدە بەکاردەهێنێت و بەو ناوەوە هاوکاری لە ئەمریکا وەردەگرێت.

پەیەدە پەیمانی داوە ئەو چەک و هاوکارییە لۆجیستییانەی پێشکەشی کراوە بەسەر ئەو هێزانەی دابەش بکات کە لەناوچەکەدا دژ بە داعش دەجەنگن و بەمجۆرەش ژمارەیەک گرووپی بچووک کە لەشەڕکەرانی عەرەب پێکدەهاتن لە ١٢ی تشیرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەژێر چەتری هێزەکانی سووریای دیموکرات یەکیان گرت. هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات کە بەتەواوی لەلایەن پەیەدە / پەکەکە بەڕێوە دەبرێت بەپەلە زیادیان کرد. بەشی زۆری خاکی سووریای هاوسنووری تورکیای خستە ژێردەستی خۆی و گەیشتە رۆژئاوای رووباری فوڕات. پەیەدە / پەکەکە بۆ بڵاوبوونەوەیان لە ناوچە عەرەبنشینەکان ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک رووکەش بەکار دێنن.

ئەلعوبەید ئاماژەی بەوە داوە هەرچەند ئەو بەرپرسێکی ئاستبەرزبووە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵام هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە لەو بڕیارانەی دراون و گوێیان لێنەگیراوە. ناوبراو لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کە ئامادەنەبوو شوێنی خۆی ئاشکرا بکات ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکەدایە. هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تا ٢٠ رۆژ لەمەوبەر لەریزی یەکەی لیواکانی ئەلتەحریر کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات کاری کردووە. بەڵام لەکاتێکدا داوای کردووە ناوچە عەرەبنشینەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان دابن، لەلایەن چەکدارانی پەیەدە / پەکەکە گوشاری زۆری خراوەتە سەر.

عەبدولکەریم ئەلعوبەید دوای ئەو رووداوە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات جیابووەتەوە و گوتی: "پەکەکە زاڵە بەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەو بڕیارەکان دەدات. زۆربەی گرووپەکانی ناو ئەو هێزانە تەنها بەناو هەن. پەکەکە جگە لە زاڵبوونی بەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات ، بەسەر پەیەدەشدا زاڵە. هێزەکانی سووریای دیموکرات تەنها ناوێکە کە لەژێریدا پەکەکە ئامانجە جیاکارییەکانی دەشارێتەوە و دەیەوێت رەوایەتی بدات بۆ خۆزاڵکردنی لەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵیدان".

ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات شاهین جوڵو لەراستیدا یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو ئابووری و جبەخانەی چەک و تەقەمەنییەی کە دەگوترێت هی هێزەکانی سووریای دیموکراتە هەمووی لەژێر دەستی پەکەکەدایە. خاڵە لاوەکییەکانیشیان بۆ هێزەکانی دیکە بەجێ هێشتووە. ئەلعوبەید ئاماژەی بەوە دا لیوای سەلجووقی کە گوایە لە شەڕکەرە تورکمانەکان پێکهاتووە تەنها ناوە و سەرۆکی ئەو گرووپە تەلال سیلۆ وێڕای ئەوەی کراوەتە گوتەبیژی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵام بێ پرسکردن بە پەیەدە / پەکەکە ناتوانێت هیچ لێدوانێک بدات.

ئەلعوبەید ئاماژەی بەوە دا، کە لە پلانی دووەمدا هێزەکانی ئەلسەنادید و لیواکانی ئەلتەحریر کە بەشێکن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات پەراوێزخران و بەهۆی ئەوەی یارمەتی ئەوەیان داوە باکووری سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاکبکرێتەوە لەخاکەکانیان دوورخراونەتەوە. گوتیشی: "لیواکانی ئەلتەحریر کە یەکێکە لەو هێزانەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان دامەزراندووە، بەو روو لێوەرگیرانەی لە تەل ئەلئەبیەز روویدا، فەرماندەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەراسان بوون. کاتیک هەوڵماندا بۆ پاراستنی هاوسەنگی بەرەی عەرەبی درووست بکەین، گوشاری زۆریان خستە سەرمان. بەمەش ناچاریان کردین پاشەکشە بکەین".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın