سياسەت

"هەرێمى کوردستان زیاتر لە سەدا ٥٥ بەرهەمى نەوتیى لەدەستداوە"

- سەرۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان لە پەرلەمانى کوردستان، شێرکۆ جەودەت: "هەرێمى کوردستان دواى رووداوەکانى ١٦ ئۆکتۆبەر زیاتر لە سەدا ٥٥ بەرهەمى نەوتیى لەدەستداوە".

Azad Mohammed Abdullah  | 13.12.2017 - نوێکردنەوە : 14.12.2017
"هەرێمى کوردستان زیاتر لە سەدا ٥٥ بەرهەمى نەوتیى لەدەستداوە"

Arbil

هەولێر-AA

سەرۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان لە پەرلەمانى کوردستان، شێرکۆ جەودەت رایگەیاند "بەهۆى ئەوەى کێڵگەکانی هاڤانا و باى حەسەن کەوتە دەست حکوومەتى عێراق، و دواى رووداوەکانى ١٦ ئۆکتۆبەر هەرێمى کوردستان زیاتر لە سەدا ٥٥ بەرهەمى نەوتیى لەدەستداوە".

سەرۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان لە پەرلەمانى کوردستان، شێرکۆ جەودەت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "بەهۆى ئەوەى کێلگەکانى هاڤانا و باى حەسەن کەوتە دەست حکوومەتى عێراق، و دواى رووداوەکانى ١٦ ئۆکتۆبەر هەرێمى کوردستان زیاتر لە سەدا ٥٥ بەرهەمى نەوتیى لەدەستداوە".

گوتیشى: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێستادا رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و لەگەڵ داهاتى ناوخۆدا لە خەمى دۆخى ناوخۆى هەرێمى کوردستانە".

لەبارەى ئەوەی حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەند قەرزارى تورکیایە شێرکۆ جەودەت دەڵێت: "داتاکانى دارایی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ زانیارییەکانى بوارى نەوت و غاز لەژێر وردبینیدان، تا ئێستا هیچ راپۆرتێک و زانیارى وردمان لەبارەى قەرزى تورکیا پێنەگەیشتووە، بڕیاروایە پێمان بگات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın