سياسەت, جيهان

هەواڵی رادەستکردنی مەرزی پەروێزخان رەتدەکرێتەوە

بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئارام سایەخان: "تا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران مەرزەکەی بە رووی ھەرێمدا نەکردووەتەوە، بەڵام ھیچ ھێزێک نەھاتووەتە ناو مەرزی پەروێزخان".

Hemin Hüseyin  | 17.10.2017 - نوێکردنەوە : 18.10.2017
هەواڵی رادەستکردنی مەرزی پەروێزخان رەتدەکرێتەوە

Arbil

هەولێر-AA

بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رەتی دەکاتەوە هیچ هێزێک چووبێتە مەرزی پەروێزخان و ئاماژە بەوەش دەکات کە ماوەی سێ رۆژە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی پەروێزخان راگیراوە.

بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئارام سایەخان، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ماوەی سێ رۆژە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییان لە رێگای مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگیراوە، تا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران مەرزەکەی بە رووی ھەرێمدا نەکردووەتەوە، بەڵام ھیچ ھێزێک نەھاتووەتە ناو مەرزی پەروێزخان".

ئارام سایەخان گوتیشی: "ئەوەی جێگای سەرنجە لە چەند کەناڵێکی میدیایی باس لەوە دەکرێت، کە گوایا مەرزی پەروێزخان رادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە ئەو میدیایانە بە بێ پەیوەندیکردن بە ئێمە و وەرگرتنی زانیاری ئەو ھەواڵانەیان بڵاوکردووەتەوە، ھەواڵەکەش دوورە لە راستییەوە و هیچ هێزێک نەهاتووەیە مەرزی پەروێزخان".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایا مەرزی پەروێزخان رادەستی حکوومەتی عێراقی و هێزی حەشدی شەعبی کراوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın