سياسەت

هەوڵەكانی لوبنان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری

- وەزیری دەرەوەی لوبنان، جبران باسیل: "هەڵمەتێكی دیپلۆماسیمان لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی روونكردنەوەی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی سەعد حەریری، دەست پێكردووە".

Zana Natık Kerem  | 15.11.2017 - نوێکردنەوە : 16.11.2017
هەوڵەكانی لوبنان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری

Al Qahirah

بەیروت ــ AA

وەزیری دەرەوەی لوبنان، جبران باسیل رایگەیاند كە ئەولەویەتی هەرە لە پێشی ئەوان، گەڕانەوەی سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری لە سعوودیەوە بۆ بەیروتە و گوتیشی: "هەڵمەتێكی دیلپۆماسی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی روونكردنەوەی هۆكاری دەستلەكاركێشاوەكەی سەعد حەریری دەست پێكردووە".

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەهرامی میسری كە رۆژنامەیەكی حكوومییە، جبران باسیل گوتی: "دەستلەكاركێشانەوەی روون نییە و پەردەپۆشە، چونكە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی كۆماری لوبنان، بەرپرسێكی لوبنان لە دەرەوەی وڵات دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات لە كاتێكدا بە پێی دابونەریتی لوبنان، دەبێت دەستلەكاركێشانەوە بە دەستنووس پێشكەشی سەركۆمار بكرێت، بۆیە دەستلەكاركێشانەوەكەی سەعد حەریری هەموو لوبنانییەكانی تووشی شۆك كرد و لە ئێستادا ئەولەویەتی هەرە لە پێش ئەوەیە، سەعد حەریری لە سعوودیەوە بگەڕێتەوە بەیروت".

وەزیری دەرەوەی لوبنان دووپاتی كردەوە كە لوبنان سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتە دراوسێییەكانی باش بێت لە نێویاندا سعوودیە و لەگەڵ خۆ دوورخستنەوە لە قەیرانەكانی ناوچەكە ئەوەش پشت بەستن بە پەیڕوكردنی سیاسیەتێكی دەرەوەی سەربەخۆ.

جبران باسیل ئاماژەی بەوەشدا كە لوبنان هەڵمەتێكی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی رونكردنەوەی هۆكاری دەستلەكاركێشاوەكەی سەعد حەریری دەست پێكردووە.

رۆژی چواری ئەم مانگە لە سعوودیەوە لە گوتارێكی تەلەڤیزیۆنیدا، سەعد حەریری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی لوبنان راگەیاند، هەروەها هۆكاری بڕیارەكەی بۆ هەوڵەكانی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتن و سەپاندنی هەژموونی بەسەر لوبنان گەڕاندەوە، دوای ئەوەی حزبوڵڵا بەزەبری چەك ئەمری واقیعی خۆی سەپاند.

لە گوتارەكەیدا، هەروەها سەعد حەریری ئێرانی بە نانەوەی فیتنە تۆمەتبار كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە ئێران چووبێتە هەر وڵاتێكی عەرەبییەوە بووەتە هۆكاری وێرانكاری بۆ ئەو وڵاتە.

دوێنێ‌ سێشمەممە سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاندبوو كە لە دوو رۆژی هاتوودا دەگەڕێتەوە بەیروت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın