سياسەت

وادەی گشتپرسی و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم پەسندکرا

- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم: "ریفراندۆم و ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن".

Hamit Hüseyin  | 14.08.2017 - نوێکردنەوە : 15.08.2017
وادەی گشتپرسی و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم پەسندکرا

Arbil

ھەولێر - AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی وھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی کۆميسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، شێروان زرار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانيدا رایگەیاند "کۆمیسیۆن مەرسوومی ھەرێمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانی سەبارەت بە گشتپرسی و ھەڵبژاردنەکانی خستەدەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەردرا".

گوتەبێژی ئەنجوومەنی کۆميسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێم، گوتی: "بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا لە ٢٥-٩-٢٠١٧ گشتپرسی ئەنجام بدرێت و ھەروەھا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە ١-١١-٢٠١٧ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیسیۆن بڕیاردرا و کۆمیسیۆن ئامادەکاریی تەواوبکات بۆ ئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنانە"

ھەروەھا شیروان زرار گوتيشی: "وەک کۆميسیۆن ئامادەین لەو وادەیەی کە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و ریفراندۆم دیاریکراوە ئەنجامی بدەن، ھەڵبژاردنەکانیش بە شێوەی نیمچەکراوە بەرێوەدەچێت".

شێروان زرار ئاماژە بەوەشیکردەوە "ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و ھەموو ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمدان بە پارێزگای کەرکووک و مووسڵەوە ریفراندۆم ئەنجامبدرێت"

گوتەبێژی ئەنجوومەنی کۆميسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێم راشیگەیاند "پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت، پێدەچێت لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسییەکان بکەین، تائێستاش ھیچ لایەنێکی نوێ نەھاتووە ناوی خۆی تۆمار بکات"

سەبارەت بە کوردەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشدایکردن لە گشتپرسی زرار گوتی: "ئەمە پرسێکی زۆر جددییە و ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیاران لە رێگەی لێژنەیەکەوە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا توانی پرۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی پەسەند بکات و ئێستا ئەم پرۆسەیە تەواو بووە و دراوە بە کۆمپانیایيەک کە لەو رێگە ئەلیکترۆنییەوە کوردانی دەرەوە لە ٢٥ ئەیلوول بەشدارى لە گشتپرسیدا بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın