سياسەت, جيهان

وەزیری بەرگری نەرویج داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد

وەزیری بەرگری نەرویج، جێنسن بەھۆی ئەو ئابرووچوونەی لەمیانی مانۆڕی سەربازیی ناتۆ لە نەرویج روویدا، داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد.

Mazın Asad  | 17.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
وەزیری بەرگری نەرویج داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد

Oslo

ئۆسڵۆ - AA

وەزیری بەرگری نەرویج، جێنسن بەھۆی ئەو ئابرووچوونەی لەمیانی مانۆڕی سەربازیی ناتۆ لە نەرویج روویدا، داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد.

وەزارەتی بەرگری نەرویج لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاکردەوە کە تیایدا وەزیری بەرگری نەرویج فرانک باکی جێنسن رایگەیاند "لەکاتی مانۆڕە سەربازییەکەی ناتۆ لە شاری ستاڤانگەر لە نەرویج پەیامێک لە سیستەمی پەیامی داخراو بڵاوکراوەتەوە. ئەم پەیامە تەنھا لەکاتی وەرزی مانۆڕ دەکرێتەوە کە لە لایەن ھاووڵاتییەکی نەرویجی نووسراوە".

جێنسن ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو پەیامەی لە لایەن ھاووڵاتییەکی نەرویجی نووسراوە، بەھیچ شێوەیەک گوازرشت لە سیاسەت و بیروڕای نەورویج ناکات و گوتیشی: "بەھۆی پەیامەکەوە داوای لێبوردن دەکەم. تورکیا ھاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە و بایەخ بە کاری ھاوبەشمان دەدەین".

وەزیری بەرگری نەرویج روونیشی کردەوە کە ئەو کەسەی پەیامەکەی بڵاوکردەوە دەستبەجێ لە مانۆڕەکەی ناتۆ دوورخراوەتەوە و راشیگەیاند لێکۆڵینەوەی فراوان لەبارەی رووداوەکەوە دەکەن و ھەنگاوی پێویستیش دەھاوێژن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın