سياسەت

وەزیری دادی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارەکەی

- دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە وەزیری دادی حکوومەتەکەی گرت، بەهۆی کشانەوەی لە لێپیچینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی رووسیا، جیف سیزنس رایگەیاند تاکو هەلومەرج گونجاوبێت بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.

Hakan Çopur, Rewa Mahmut Hasan  | 20.07.2017 - نوێکردنەوە : 22.07.2017
وەزیری دادی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارەکەی

Washington DC

واشنتۆن - AA

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە وەزیری دادی حکوومەتەکەی گرت، بەهۆی کشانەوەی لە لێپیچینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی رووسیا،جیف سیزنس رایگەیاند تاکو هەلومەرج گونجاوبێت بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.

سیزنس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە کە بەرامبەری کردبووی، لەکاتێکدا گوتبووی، ئەگەر بمزانیبایە دەکشێتەوە لەبەرامبەر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی رووسیا، ئەوا نەمدەکرد بە وەزیر، گوتی"لەم قۆناغی ئێستادا بیر لە دەستلەکارکێشانەوە ناکەمەوە".

سیزنس گوتی: "ئەم کارە و وەزارەتمان خۆش دەوێت. تاکو هەلومەرجەکان گونجاو بن پلانم هەیە بەردەوام بم لە ئەرکەکەم. دڵنیام لەوەی بە کاریگەرترین شێوە بەردەوامی بە ئەرکەکەم دەدەم".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın