سياسەت

"٨٩ مەدەنی لە مووسڵ بوونە قوربانی"

- ئەفسەرلە هێزەكانی سوات، نەقیب سەعدون فەهەد: "بە هۆی هێرشێكی ئاسمانی بۆسەر داعش لە مووسڵ، ٨٩ مەدەنی كوژران و بریندار بوون".

Zana Natık Kerem  | 17.05.2017 - نوێکردنەوە : 25.05.2017
"٨٩ مەدەنی لە مووسڵ بوونە قوربانی"

Ninawa

نەینەوا ــ AA

ئەفسەرلە هێزەكانی سوات، نەقیب سەعدون فەهەد رایگەیاند "بە هۆی هێرشێكی ئاسمانی بۆسەر داعش لە مووسڵ، ٨٩ مەدەنی كوژران و بریندار بوون".

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەعدون فەهەد زیاتر گوتی: "فڕۆكەیەكی جەنگی نەناسراو گردبوونەوەیەكی داعشی لە بەرامبەر مزگەوتی شەهید محەمەد نوری لە گەڕەكی زەنجیلی بەشی راستی مووسڵ بۆردومان كرد".

ئەفسەرەكە گوتیشی: "زانیاری هەبووە كە بەر لەوەی بۆردومان بكرێن، چەكدارەكانی داعش خۆیان ئامادە كردبوو هێرش بكەنە سەر هێزە عێراقییەكان لە گەڕەكی ریفاعی".

سەعدون فەهەد باسی لەوە كرد كە بە هۆی بۆردومانەكەوە ٢٥ مەدەنی كوژران كە لە ١٣ پیاو، ٩ ئافرەت و سێ منداڵ پێكهاتبوون و هەروەها ٦٤ی دیكەش بریندار بوون.

ناوبراو راشیگەیاند كە برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان زۆر سەختە و ئەگەری هەیە گیان لەدەست بدەن.

تا ئێستا هێزە عێراقییەكان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هیچ روونكردنەوەیەكیان لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın