په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵڵای دووەم
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م ئه‌نجام دا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه كه كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له دۆحه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدراوه، دوایین پێشهاته‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا بووه.
ئه‌ردۆغان وعه‌بدوڵڵای دووه‌م ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه مزگه‌وتی ئه‌قسا بۆ هه‌موو موسوڵمانان پیرۆزه، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئیسرائیل هه‌رچی زووه ئه‌و سنوورداركردنانه له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه هه‌ڵبگرێت كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی بارگرژی و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیی.
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئیسلامی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و، بانگه‌وازی ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان كردووه، ئه‌وه‌یشی خستووەته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئیسلامی‌دا كه بڕیاره لە 1ی ئابی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، تاوتوێی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان وعه‌بدوڵڵای دووه‌م، هاوڕابوون له‌سه‌ر خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن