سياسەت

پۆلیسى ئیتیحادى بەرەو دەروازەکانى تەلەعفەر لە پێشڕەویدان

- فەرماندەى پۆلیسى ئیتیحادى، فەریق راید شاکر جەودەت کۆنتڕۆڵکردنەوەى ٢٠ کیلۆمەتر و دوو گوندى دیکەى لە تەلەعفەر راگەیاند.

Azat Muhammet  | 22.08.2017 - نوێکردنەوە : 23.08.2017
پۆلیسى ئیتیحادى بەرەو دەروازەکانى تەلەعفەر لە پێشڕەویدان

Dahuk

دهۆک - AA

لە سێیەم رۆژى ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى قەزاى تەلەعفەر لە میحوەرى رۆژئاواى قەزاکەدا، پۆلیسى ئیتیحادى ٢٠ کیلۆمەتر پێشڕەوى کردووە و چەندین گوندیشى لە چنگ چەکدارانى داعش رزگار کردووە و ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى قەزاى تەلەعفەر بەردەوامە.

فەرماندەى پۆلیسى ئیتیحادى، فەریق راید شاکر جەودەت لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو نێردراوە تیایدا هاتووە کە هێزەکانى پۆلیسى ئیتیحادى لە میحوەرى رۆژئاواى تەلەعفەر ٢٠ کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە و دوو گوندی دیکەیان لە سنوورەکە کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدات کە پۆلیسى ئیتیحادى بەرەو دەروازەکانى چوونە ژوورەوەى قەزاى تەلەعفەر هەنگاو دەنێنن و داعش لە پاشەکشەدایە و گەیشتووەتە ئەو باوەڕەى کە مانەوەی لە تەلەعفەر گەیشتووەتە رۆژەکانى کۆتایی تەمەنى.

هاوکات راوێژکار لە فەرماندەیی پۆلیسى ئیتیحادى، عەقید عەبدولڕەحمان خەزعەلى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "تۆپخانەکانى پۆلیسى ئیتیحادى لە رۆژئاواى میحوەرى تەلەعفەر لە رێگەى تۆپە دوورهاوێژەکانەوە هێلەکانى بەرگرى داعش لە سنوورەکانى کیفاح و سەعد لە نزیک تەلەعفەر بۆردومان دەکەن".

دواى سێ ساڵ مانەوەى تەلەعفەر لەژێر دەسەڵاتى داعش، بەرەبەیانی ٢٠ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەلەعفەری راگەیاند، تا ئێستاش چەند ناوچەیەک کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، لە هەمان کاتیشدا داعش لە رێگەى تاکتیکە نەگۆڕەکانى وەک بڵاوەپێکردنى قەناسبەدەستانى بەسەر هێڵەکانى بەرگرى و سووتاندنى نەوت و تایەى ئۆتۆمبێل بۆ دروستکردنى دووکەڵ بە ئاسمانى ناوچەکە بە مەبەستى خۆ پاراستنیان لە بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکان و هەروەها بەکارهێنانى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو بە چەکدارى خۆکوژەوە بەرامبەر هێزە عێراقییەکان و کۆکردنەوەى ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییانى قەزاکە وەک قەڵغانێکى مرۆیی، بەرگرى لە مانەوەى خۆى دەکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın