سياسەت

پۆلیسی ئیسرائیل پەرژینە ئاسنینەکانی بەردەم مزگەوتی ئەقسای هەڵگرت

- پۆلیسی ئیسرائیل پەرژینە ئاسنینەکانی بەردەم مزگەوتی ئەقسای هەڵگرت.

Muhammet Ali Kemal  | 27.07.2017 - نوێکردنەوە : 28.07.2017
پۆلیسی ئیسرائیل پەرژینە ئاسنینەکانی بەردەم مزگەوتی ئەقسای هەڵگرت

Quds

قودس- AA

پۆلیسی ئیسرائیل پەرژینە ئاسنینەکانی بەردەم مزگەوتی ئەقسای هەڵگرت.

لەدوای بڕیارەکەی شەوی رابردووی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل، پۆلیسی ئەو وڵاتە کە پێشتر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی پشکنینی هەڵگرتبوو، پەرژینە ئاسنینەکانی بەردەم دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسای هەڵگرت. دوای لابردنی ئەو پەرژینانەش، دانیشتوانی قودس کە لەبەردەم دەروازەی ئەسباتی مزگەوتەکەدا کۆببوونەوە، دەستیان بە دەربڕینی خۆشی کرد.

لای خۆیشییەوە گوتەبێژی راگەیاندنی وەقفی مزگەوتی ئەقسا، فیراس دیبس لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا کە بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی ناردووە، رایگەیاندووە ''سڵاو دەنێرین بۆ پێداگریی و گیانفیدایی گەلەکەمان. چۆنێتی هەنگاوی دوای ئەمە، تاوتوێ دەکەین و بڕیاری لەبارەوە دەدەین''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın