سياسەت

پێنتاگۆن ئەو کەسانە لە سوپادا وەردەگرێت کە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە

- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەرەڕای تانەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا لە ١ی کانوونی دووەمەوە رێگە بەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە (ترانسەکان)، بدرێت پەیوەندیی بە ریزەکانی سوپاوە بکەن.

Kasım İleri, Muhammet Ali Kemal  | 12.12.2017 - نوێکردنەوە : 14.12.2017
پێنتاگۆن ئەو کەسانە لە سوپادا وەردەگرێت کە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەرەڕای تانەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا لە ١ی کانوونی دووەمەوە رێگە بەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە (ترانسەکان)، بدرێت پەیوەندیی بە ریزەکانی سوپاوە بکەن.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن پنتاگۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''لەچوارچێوەی ئەو بڕیارانەی کە دادگا فیدراڵییەکانی ویلایەتەکان لەماوەی رابردوودا داویانە، وەزارەتی بەرگریی لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە دەست بە تاوتوێکردنی داواکاریی ئەو کەسانەی کە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە و دەیانەوێت لە سوپادا خزمەت بکەن. ئەم رێکارە جێبەجێدەکرێت لەکاتێکدا کە وەزارەتی داد بڕیاری ئەو دادگایانە رەوانەی تەمیزکردنەوە دەکات''.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دادگای فیدراڵی لە واشنتۆن دی سی فەرمانی ئەوەی بە پێنتاگۆن داوە لە ١ی کانوونی دووەمەوە رێکارەکانی وەرگرتنی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردووە بکات و لای خۆیشییەوە وەزارەتی داد داوای لە دادگاکە کردووە بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بەبڕیارەکەدا تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار ماوەیان بدرێتێ.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦دا بڕیاریدابوو کە پێنتاگۆن ئەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە وەربگرێت و ئەو کارمەندانەی وەزارەتەکەش کە خواستی گۆڕینی رەگەزیان هەیە خەرجییە پزیشکییەکانیان لە ئەستۆ بگرێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش ماوەی ساڵێکی دابوویە وەزارەتی بەرگریی. بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد کە دژی وەرگرتنی ئەو کەسانەیە کە رەگەزیان گۆڕیوە لە ریزەکانی سوپادا و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی راگرتبوو.

لای خۆیشییەوە دادگای واشنتۆن لەمانگی تشرینی دووەمدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی دا کە پەیوەستە بە رێگرییکردن لە وەرگرتنی ئەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە لە ریزەکانی سوپادا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın